خالید شوانی: سەرۆک بافڵ و یەکێتی بەردەوامن لە پاڵپشتی خوێندکاران
کوردستان 02:40 PM - 2022-10-08
کۆنگرەی رۆژنامەوانی خالید شوانی و نوێنەری خوێندکاران
جارێكی دیكە خوێندكاران
بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانیان هانایان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان برد و
لەمەكتەبی سیاسیی لەسلێمانی بەموژدەی چارەسەرەوە گەڕانەوە.
خالید شوانی ئەندامی
مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك رۆژی 8/10 لەگەڵ نوێنەری خوێندكارن كۆبووەوە كە لەلایەن سەرۆك
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە راسپێردرابوو، لە نزیكەوە
گوێی لە گرفتەكانیان گرت و رایگەیاند:" یەکێتی هەمیشە پشتگیری خوێندکارانی زانکۆ
و پەیمانگاو ناوەندەكانی دیكە دەكات".
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی خوێندکارانی
کۆلێژ و پەیمانگاکان، تیمێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی خالد شوانی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ناوچە
دابڕێندراوەکان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی خوێندکاران و دۆزینەوەی چارەسەری
گونجاو بۆیان کۆبوونەوە.
"یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دووپات دەکاتەوە"
دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە،
ئەمڕۆ شەممە، خالد شوانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
بە PUKMEDIAی رایگەیاند: "یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمیشە پشتگیری خۆی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دووپات دەکاتەوە،
بەتایبەتی ئەو زانکۆیانەی کە دەکەونە ناوچە دابڕێندراوەکان"، وتیشی "زۆرێک
لە خوێندکاران بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن، وەک دانپێدانان بە بڕوانامەکانیان لەلایەن
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە حکومەتی فیدراڵی و دابیننەکردنی باج و پشکەکانی دامەزراندنیان" جەختیشیكردەوە "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی دامەزراوە رەسمییەكانیەوە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران
و دابینكردنی پێداویستییەکانیان".
"یەکێتی ئەرکی جێبەجێکردنی لەسەرشانە"
بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆبوونەوەكانی پێشووی لەگەڵ
نوێنەرانی خوێندكاران، دیدگای تایبەتی خۆی لەبارەی پەرەپێدانی ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان
و بنیاتنانی نەوەیەكی بەسوود بۆ كۆمەڵگا خستوەتەڕوو و رایگەیاندووە کە یەکێتی ئەرکی
جێبەجێکردنی لەسەرشانە.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا،
نوێنەرانی خوێندکاران لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ تیمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان پشتڕاستیان کردەوە کە لەگەڵ تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دامودەزگاکانی
دەوڵەت تاوتوێی کێشەکانیان کردووە و سوپاسی بافل جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستانیان کرد کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خوێندکاران دەکات.
"سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ پشتگیری
و هاوکارییەکانی بۆ دابینکردنی پێداویستی و مافەکانی خوێندکاران"
"هاوكاریی
ئهرێنیمان بینیوه له لایهن یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پاڵپشتی تەواوی خوێندکارانیان
کردووە، بهتایبهتی له كاركردن بۆ ناساندنی زانكۆكانی ههرێمی كوردستان لهلایهن
حكومهتی فیدراڵ وهك زانكۆكانی گهرمیان و چەرمۆ"، هەروەها "گفتوگۆمان
كرد له لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە رێگاکانی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و سوپاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ پشتگیری و هاوکارییەکانی
بۆ دابینکردنی پێداویستی و مافەکانی خوێندکاران". نوێنەرانی خوێندکاران وایانوت.
لە ماوەکانی
رابردوودا دوای ئەوەی خوێندکاران داواکارییەکانیان گەیاندە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دابینکردنی پێداویستی پێویست بۆ
بەشە ناوخۆییەکان و هۆڵەکانی خوێندن، سەرۆک بافڵ سەرجەم داواکارییەکانی جێبەجێ کردن
و بەڵێنی پێدان هەمووکات پاڵپشتی خوێندکاران بێت و هاوکاری خوێندکاران بکات و پێداویستییەکانیان
بۆ دابین بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27