riklam

هەولێر.. كازمی بەشداری لە مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال دەكات

عیراق 09:55 AM - 2022-10-03
كازمی بۆ بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام گەیشتە هەولێر

كازمی بۆ بەشداری لە مەراسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام گەیشتە هەولێر

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال گەیشتە هەولێر.

بەیانی ئەمڕۆ 3-10-2022، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و چەند وەزیرێكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وەك دەستپێكی كارەكانی، لە هەولێر و سلێمانی مەڕاسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی مام جەلال بەڕێوەدەبات. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket