riklam

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی: لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات دەدەین

کوردستان 06:52 PM - 2022-09-29
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیمان دووپات دەكاتەوە "لەسەر رێبازی ئاوەدانی سەرۆك مام جەلال درێژە بەخەبات بدات تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی یەكێتیی نیشتمانی".
كۆبوونەوەكە بەسەر پەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژی 29-9-2022 لە هۆڵی ئەنجومەنی سەركردایەتی لە سلێمانی بەرێوەچوو، دواتر بەلاغێك راگەیەندرا كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی هەڤال بافڵ جەلال تاڵەبانی  سەرۆكی  یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.
لەو كۆبونەوەیەدا كە رۆژی 29-9-2022 لە سلێمانی لە هۆڵی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی سازكرا، گفتوگۆ  دەربارەی كاری رێكخراوەیی و راپۆرتی كۆمسیۆن و مەكتەبەكان كرا.
ئەنجومەنی سەركردایەتی هەروەها سڵاو و نەوازشی خۆی نارد بۆ پێنجەمین ساڵیادی  ماڵئاوایی سەرۆك مام جەلال رابەر و سەركردەی نەمری گەلەكەمان و پەیمانی دووپاتكردەوە كە لەسەر رێبازی ئاوەدانی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و تێكۆشانی  هەمە لایەنە بدات تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چوارچێوەی عیراقێكی دیموكرات و فیدڕاڵ و تەوافق كەسەرۆك مام جەلال زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی  بێوچانی بۆ كرد تا بەدیهێنانی كۆڵی نەدا و سەری خست .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket