riklam

پیرە: دەبێت كادیرانی یەكێتی سوود لە رێنوێنییەكانی مام وەربگرن

ی ن ک 09:58 AM - 2022-09-29
سەعدی ئەحمەد پیرە و هەڤاڵان د.مەجید حەمەدەمین و فەهیمە سابیر لە مەڵبەندی هەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە و هەڤاڵان د.مەجید حەمەدەمین و فەهیمە سابیر لە مەڵبەندی هەولێر

سەعدی ئەحمەد پیرە رایدەگەیەنێت، پێویستە كادیرانی یەكێتی ئاڕاستەی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیان دیاری بكەن و سوود لە كارە ناوازەكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرن.

رۆژی چوار شەممە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەئامادەبوونی هەڤاڵان د.مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی3ی هەولێر، فەهیمە سابیر ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بابەتێكی سەبارەت بە هونەرەكانی مامەڵەكردن لە كاری سیاسی دیپلۆماسی پێشكەش بە بەشداربووانی خولی دووەمی سەنتەری گەشەپێدانی تواناكانی كادیران لەسنوری مەڵبەندی هەولێر كرد .

ناوەڕۆكی بابەتەكە باس كردنی ئەزموونی قۆناغەكانی خەباتی سیاسی و چەكداری هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و چۆنییەتی مامەڵەی ژیرانە و سیاسیانەی كادیران بوو لەئاست و ئۆرگانە جیاوازەكان.

سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت: پێویستە كادیرانی یەكێتی سوود لە حیكمەت و رێنوێنی و كارە ناوازەكانی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال وەربگرن و  ئاڕاستەی خەباتی سیاسی و دیبلۆماسیان بۆ ئایندە دیاری بكەن.

یەكێتی ئامانجییەتی كادیری بەتوانا پێبگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەشدا سەنتەری گەشەپێدانی تواناكانی كادیرانی لە هەولێر كردووەتەوە كە بە پلان و بەرنامەی ستراتیژ كاردەكات بۆ پەرەپێدانی زیاتری پێگەیاندنی كادیر لە سێكتەرە جیاوازەكان. 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket