riklam

کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی د.جەمال: ژیانی بۆ خزمەتی گەلەکەمان تەرخانکرد

ی ن ک 12:05 AM - 2022-09-29
خوالێخۆشبوو د. جەمال فوئاد

خوالێخۆشبوو د. جەمال فوئاد

کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پرسەنامەیەكدا هاوخەمی بە كەسوكار و خانەوادەی خواڵێخۆشبوو د.جەمال فوئاد ، برای خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی.ن.ك راگەیاند و دەڵێت: "دکتۆر جەمال فوئاد لە خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، هەموو ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی گەلەکەمان تەرخان کرد."

دەقی پرسەنامەکە:

‎بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر جەمال فوئاد

‎بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیارو ناسراو، تێکۆشەر و پسپۆڕی بواری کشتوکاڵ، دکتۆر جەمال فوئادم بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
‎دکتۆر جەمال فوئاد لە خانەوادەیەکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، هەموو ژیانئ خۆیان بۆ خزمەتی گەلەکەمان تەرخان کرد، سەرجەم ئەندامانی خانەوادەکەیان کەسانی پسپۆڕو ئەکادیمی و رۆشنبیری گەورە بوون، خزمەتی یەکجار گەورەیان بە گەلەکەمان کردووە.

بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم مرۆڤە مەزن و تێکۆشەرو ئەکادیمییە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆمان و سەرجەم ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎کۆسرەت رەسول عەلی
‎سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket