riklam

سەرۆك بافڵ بۆ خانەوادەی د.جەمال: نمونەی بەرزی قوربانیدانن

کوردستان 08:41 PM - 2022-09-28
خوالێخۆشبوو د. جەمال فوئاد

خوالێخۆشبوو د. جەمال فوئاد

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا هاوخەمی بە كەسوكار و خانەوادەی خواڵێخۆشبوو د.جەمال فوئاد ، برای خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ی.ن.ك راگەیاند و دەڵێت:" رایدەگەیەنێت:" بنەماڵەكەشیان نموونەی بەرزی قوربانیدان بوون" و "د.جەمال د.جەمال فوئاد یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و تێكۆشەرەكانی كوردستان".

ئەمەش دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە:

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ئەكادیمیست، كەسایەتی دیار و تێكۆشەر (د. جەمال فوئاد) برای ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د.ئیحسان فوئادمان پێگەیشت.

‎د.جەمال فوئاد یەكێك بوو لە كەسایەتییە ناسراو و تێكۆشەرەكانی كوردستان، ئەوكاتەی وەزیری كشتوكاڵ بوو رۆڵێكی گرنگی بینی لە بەرەوپێشچوونی ئەو بوارە و وەك شارەزایەكی نێودەوڵەتی خزمەتێكی بەرچاوی پێشكەشكرد. بنەماڵەكەشیان نموونەی بەرزی قوربانیدان بوون و جێدەستیان لەمێژووی رزگاریخوازی گەلەكەماندا دیارە.

‎بۆ ئەم ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێیانی د. جەمال دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بكات.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
‎٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket