riklam

د.جەمال فوئاد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم كۆچی دواییكرد

کوردستان 07:29 PM - 2022-09-28
وێنەی پرسەنامە

وێنەی پرسەنامە

كەمێك پێش ئێستا د.جەمال فوئاد وەزیری پێشووتری كشتوكاڵ لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆچی دوایی كرد.
د. جەمال برای، خوالێخۆشبوو د.كەمال فوئاد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و كەسایەتییەكی رۆشنبیر و ناسراو بوو، هەروەها پسپۆری بواری كشتوكاڵ بووە و پەیوەندییەكی پتەوەی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییەكان و رێكخراوە جیهانییەكان دا هەبوو.
د.جەمال فوئاد بە نەخۆشی دڵ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا لە ئەمریكا، ئەمڕۆ 28-9-2022، كۆچیی دواییكرد و ساڵانێكی زۆر وەك مامۆستا لە زانكۆی سلێمانی  خزمەتی كردووە و لەسەر دەستی ئەو چەندین خوێندكار و پسپۆری ئەكادیمی پێگەیشتوون,
پێشتر وە زیری كشتوكاڵ بووه لە هەردوو حكومه تی عیراق و هەرێمی كوردستان و لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی سێیەم كاری بۆ بانكی نێودەوڵەتی كردووە، لەوانە لیبیا و یەمەن.
یەكێك لە كارە جوانەكانی بۆ شاری سلێمانی سەوزكردن و بە دارستانكردنی بناری چیای گۆیژە بوو، هەروەها پەرۆشێكی راستەقینەی بواری ژینگە بووە و جێدەستی دیارە.
 خوالێخۆشبوو برا گەورەی د.كەمال فوئاد و دوكتور ئیحسان فوئاد بووە و لە بنەماڵەی بەناوبانگی بابانی خەندانەكانی شەریف پاشا هاتووە. 

زانیارییەکان لە واڵی هۆمەر شێخ موس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هاوڕێ و هاوخەباتی خوالێخۆشبووان د. جەمال فوئاد د. کەمال فوئاد و د. ئیحسان فوئاد وەرگیراوە.  
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket