riklam

سەرۆك بافڵ: دڵنیاتان دەکەینەوە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییان و رشتنی خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە

کوردستان 06:50 PM - 2022-09-28
پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە بۆردومان و سنوور بەزاندنەكانی هەرێمی كوردستان

پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە بۆردومان و سنوور بەزاندنەكانی هەرێمی كوردستان

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەئامانجگرتنی هاووڵاتییان و رشتنی خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای دەستبەجێی راگرتنی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی دەكات و رایدەگەیەنێت: " ئەمە پێشهاتێكی ترسناك و مەترسیدارە كە قووڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە" كە "هیچ پاساوێك بۆ ئەم سنووربەزاندنە نییە و مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عیراق".
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە سەبارەت بە بۆردومان و سنوور بەزاندنەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت: " دەمەوێت هەموولایەك دڵنیابكەمەوە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی سەقامگیری خاكەكەمان هەرگیز لەیادناكەین و رشتنی خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە ".
ئەمە دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە:
بەنیگەرانییەكی زۆرەوە لە بۆردومانەكانی ئەمڕۆی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان دەڕوانین كە چەندین شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە و دەیان خێزانیش ئاوارەبوون. ئەمە پێشهاتێكی ترسناك و مەترسیدارە كە قووڵایی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و داوای دەستبەجێ راگرتنی دەكەین.
‌‎هیچ پاساوێك بۆ ئەم سنووربەزاندنە نییە و مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی هەرێم و عیراق. داواكارین خاكی هەرێمی كوردستان بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە سیاسی و سەربازییەكان بەكارنەهێنرێت و هاووڵاتییان نەكرێنە قوربانیی ململانێكان. داواكارین هەموولایەك خۆڕاگربن و گفتوگۆ بكەنە بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان.
‌‎داوا لە حكومەتی عیراق دەكەین ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی خاكی عیراق و هەرێم جێبەجێ بكات. سەروەری وڵات بپارێزێت و رێگری لە پێشێلكاری و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان بكات.
‌‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. وەك ئەركێكی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان، هەموو دامەزراوە پەیوەندیدارەكانمان راسپاردووە بە دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان رابپەڕێنن و لەخزمەت هەموواندا بن.
‌‎لە كۆتاییشدا دەمەوێت هەموولایەك دڵنیابكەمەوە بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و تێكدانی سەقامگیری خاكەكەمان هەرگیز لەیادناكەین و رشتنی خوێنی خەڵكەكەمان لەبیرناچێتەوە.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
‌‎٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket