riklam

سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەردانی PUKMEDIAی كرد

کوردستان 04:48 PM - 2022-09-28
باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

باڵیۆز د.محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و كافیە سلێمان و یوسف زۆزانی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەكە و هەڤاڵ ستران عەبدوڵا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك، سەردانی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIAیان كرد و دەستخۆشیان لە كارە رۆژنامەسیەكان كرد كە چەند سەرنج و پێشنیازێكیان خستەڕوو بۆ گەشەپێدانی زیاتر.
یەكەمین چالاكی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دوای راگەیاندنی دامەزراوەكە و كۆنفرانسە رۆژنامەنوسیەكەی ئەمڕۆ 28-9-2022، سەردانی بوو بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەن سەرنووسەر و ستافی سایتەكەوە پێشوازییان لێكرا.
سەرۆكی دامەزراوەكە دەستخۆشی كرد كە بابەتیانە و ورد و راستگۆیانە مامەڵەی رۆژنامەنوسیانە دەكەن و بە ئەمانەتەوە خزمەتی خوێنەر و وەرگر دەكەن بەتایبەت لە رووماڵكردنی راگەیاندنی دامەزراوەكە، بە پێویستیزانی "هاوكاریی میدیای پتەو هەبێت لەگەڵ PUKMEDIA و دامەزراوەكە".
لایخۆشیانەوە هەریەك لە كافیە سلێمان و یوسف زۆزانی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر وێرای دەستخۆشی پشتیوانیان بۆ PUKMEDIA دەربڕی كە بە قەڵەم و نوسین و سەرنجی پێشخستن هاوكار بن و باسی كاریگەریی و پێویستی میدیای نوێیان كرد بەتایبەت بۆ یەكێتی و جیهانی راگەیاندن لە قۆناغی نوێ دا.

PUKMEDIA  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket