riklam

بانكی زانیاریی یەكێتی خرایە سەر مەكتەب رێكخستن

کوردستان 04:29 PM - 2022-09-28
مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێتە 4 بۆرد و 21 ئەندام مەکتەب

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێتە 4 بۆرد و 21 ئەندام مەکتەب

بانكی زانیاریی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەرەسمی خرایە سەر مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەك بۆردێك كارەكانی دەكات و ژمارەی بۆردەكانی بوو بە 4 بۆرد و 21 ئەندام مەكتەب.
سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن بە ئامادەبوونی لێپرسراوی بۆردەكان و ئەندامانی مەكتەب ئەمڕۆ 28-9-2022 سەرپەرشتی كۆبووەنەوەیەكی كرد و  بەخێرهاتنی پەروین كاكە حەمە و ئەندامانی بۆردەكەی كرد.
پێشتر لێپرسراوی ناوەندی یاسایی لە دیدارێكی تایبەتی PUKMEDIAدا ئاشكرایكرد كە لە هەمواركردنەوەی پەیرەوی یەكێتیی نیشتمانی كوردستاندا بانكی زانیاری  دەخرێتەسەر مەكتەبی رێكخستن بەو پێیەی سروشتی كاركردنیان لەگەڵ ئەو مەكتەبەدا یەكدەگرێتەوە.
لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن روونیكردەوە كە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دا  هەمواری پەیرەوی ناوخۆ پەسندكراوە و وتی:"ئێستا هەموارەكە جێبەجێكراوە و بانكی زانیاری وەك بۆردێك لەسەر میلاكی مەكتەبی رێكخستن دەستبەكاردەبن" و  هیوای خواست"  هەموان بەیەك تیم  بۆخزمەتكردنی یەكێتی كاربكەن".
مەكتەبی رێكخستن پیشتر سێ بۆردی هەبوو، كە پێكهاتبوو لە بۆردەكانی (رێكخستن، ئامار، بۆردی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون، ئێستا بۆردی زانیاریشی بۆ زیادكراوە و دەبێتە چوار بۆرد و دوو بەش).
سەركەوت زەكی دەستخۆشی لێكردن بۆكاروكانیان لەرابردودا باس لە گرنگی و كاریگەری و رۆڵی یەكێتی و  سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد لە پڕۆسەی سیاسی عیراقدا وەك هێزێكی گەورە مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت دواتر باسی لەپەیوەندییەكانی یەكێتی كرد.
لە دوا بەشی كۆبونەوەكەدا باس لە ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال كرا كەئەم ساڵ ئەم یادە بەو پەڕی گەورەی یادەكە دەكەینەوە كە (60) ساڵ تەمەنی خۆی بەخشییە خەبات و تێكۆشان و فیداكاری بۆ كورد و بەدەست هێنانی ئازادی و ئاشتی و مافی چارەی خۆنوسین.
لە هەمواركردنەوەی پەیرەوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بانكی زانیاری خراوەتەسەر مەكتەبی رێكخستن بەو پێیەی سروشتی كاركردنیان لەگەڵ ئەو مەكتەبەدا یەكدەگرێتەوە.
مەكتەبی رێكخستن 15 ئەندام مەكتەبی هەبوو، بەم گۆڕانكارییە 7 ئەندام مەكتەبی بۆ زیاد دەبێت، بەڵام ئەندام مەكتەبێكی مەكتەب رێكخستن كۆچی دوایی كردووە و ئێستا كۆی ئەندامەكتەبەكان بووە بە 21.
PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket