riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئامانجی یەكێتی لە ئاڵوگۆڕی پۆستەكان خزمەتكردنە

کوردستان 08:24 PM - 2022-09-27
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند : ئامانجی یەكێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەكان،خزمەتكردنە بەشێوەیەكی باشتر

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند : ئامانجی یەكێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەكان،خزمەتكردنە بەشێوەیەكی باشتر

ھەڤاڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند :" ئامانجی یەكێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەكان،خزمەتكردنە بەشێوەیەكی باشتر".

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چاوی کەوت بە بەرێوەبەری نوێی شارەوانییەكانی ( گاپیڵۆن ، پیرەمەگرون، خەلەكان، گۆپاڵە و تووەسپی)  و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكردن و رایگەیاند:" ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بدەن، بۆ خزمەتكردنی باشتر بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، بەوپێیەی ئەركەكانیان پەیوەندی بە هاووڵاتیانەوە هەیە".
لە دیدارێكدا كە ئەمڕۆ 27-9- 2022  ئاسۆ شێركۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی ئامادەی بوو، خاتوو شاناز بە پێویستی زانی  كاروبارەكانیان زیاتر رێك بخەنەوە و پڕۆژەی نوێی خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن، ھاوكات بەپێی یاسا و رێنماییەكان كاروبارەكانیان و مامەڵەی هاووڵاتیان رایی بكەن و "بەهیچ شێوەیەك جیاوازی نەكرێت". و رایگەیاند ئامانجی یەكێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەكان، بەبەرداكردنی بەرگێكی نوێیە بۆ خزمەتكردن بەشێوەیەكی باشتر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket