riklam

پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە لە گەرمیان رادەگیرێت

ی ن ک 10:26 AM - 2022-09-27
لۆگۆی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە

لۆگۆی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە

لەمڕۆوە پەخشی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە لە گەرمیان رادەگیرێت و پەیوەست دەكرێت بە تۆڕی گەلی كوردستانەوە.

لە چوارچێوەی رێكخستنەوە و پوختكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، تۆری گەلی كوردستان دادەمەزرێت، كە پێكدێت  لە (كەناڵی ئاسمانی و رادیۆ و وێبسایت) و هەر بوارێكی دیكەی میدیایی كە راگەیاندنی یەكێتی بە پێویستی بزانێت.

لێپرسراوی ئیدارە و دارایی مەكتەبی راگەیاندن بە سایتی رەسمی یەكێتی  PUKMEDIAی راگەیاند:" لەچوارچێوەی پرۆژەی یەكخستن و پوختكردنەوەی راگەیاندن لە مڕۆوە پەخشی  كەناڵی تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە كە دامەزراوەیەكی لۆكاڵی راگەیاندنە لە كەلار رادەگیرێت و ستاف و تواناكانی پەیوەستدەكرێن بە پڕۆژەی تۆڕی گەلی كوردستانەوە". 

"نووسینگەی تۆڕی گەلی كوردستان لە گەرمیان جێی دەگرێتەوە و روماڵی جوڵە و چالاكی و رووداوەكانی گەرمیان بۆ تۆڕی نوێ دەكات". لێپرسراوی ئیدارە و دارایی مەكتەبی راگەیاندن وایوت.

تەلەفزیۆن و رادیۆی ئایندە، كەناڵێكی لۆكاڵی سەربەر مەكتەبی راگەیاندنی ی.ن.ك-بووە و لە ساڵی 2005ەوە دامەزراوە و پەخشی دەستپێكردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket