riklam

راگەیەنراوێک لەنوێنەری زیندانیانی مانگرتووی بادینانەوە

ڕیپۆرتاژ 05:27 PM - 2022-08-05


ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان لەراگەیەنراوێکدا هۆشداری دەدات لەوەی کە دۆخی تەندروستی مانگرتووانی زیندانیانی بادینان  لەمەترسی نزیک بووەتەوەو بەو هۆیەوە حکومەت تۆمەتبار دەکات.

دەقی راگەیەنراو

"مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە قۆناغێکی مەترسیدار و لە مەرگ نێزیک دەبنەوە و لە ھەر حالەتێکی نەخوازراودا سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکەین"
بۆ/ ڕای گشتی
بۆ/ ھەرسێ سەرۆکایەتی ھەرێم
بۆ/ نوێنەرانی وڵاتان لە ھەولێر و بەغداد و رێکخراوە جیھانیەکان
بۆ/ UN و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

"داواکاری گشتی وەڵامی بەشی یاسایی چاکسازی نادات بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادبوونی زیندانیان"
بەداخەوە رۆژانە ھەواڵی نەخوش کەوتن و لە ھۆشخۆ چون کەسوکارەکانمان پێدەگات و لە مەرگ نێزیک دەبنەوە و لە ئەگەری ھەر حالەتێکی نەخوازراو سکاڵا لە دادگاکانی ھەرێم و بەغداد و نێودەوڵەتیکان لەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تۆمار دەکەین چونکە ئەوان لەژێر کۆنترۆلی پارتی و بە ئاشکرا و نانیشتیمانیانەو بە ڕقێکی سیاسی رێگرن لە ئازادبونی کەسوکارەکانمان، ئەگەر یاسا سەروەربێت دەستبەجێ ئازادەکرێن.

لە ڕۆژی ١٩ی ٧ی ٢٠٢٢ لە ژێر دروشمی ' ئازادی یان مردن ' زیندانیانی بادینان بەشێکی دیکەی سزادراوان لە چاکسازی ھەولێر لە ماگرتنی خواردندان و ڕۆژانە ژمارەیان زیادەبێت و مەترسی جدی لەسەر ژیانیان دروست بووە و بەشێک توشی نەخوشی بوونەو لە ھۆش خۆیان دەچن و لە مەرگ نێزیک دەبنەوە. ئەنجومەنی دادوەری و داوکاری گشتیش وەکو تەماشەڤانێک بێدەنگە لەم یاساشکێنی و رێگێری لە جێبەجێکردنی یاسا بەدەست حزب و دەستەڵاتی جێبەجێکردن.  

لەڕووی یاساییەوە بەپێی بڕیاری کەمکردنەوەی ٪ ٦٠ی سزاکەیان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە و بە ڕەچاوکردنی ئازادکردنی مەرجدار (الإفراج الشرگی) ماددەی ٣٣١ و ٣٣٢ و بڕگەی ٢ لە یاسای سزادانی عێراقی و یاسای ژمارە 23ی بنەماکانی دادگاییکردنی تاوانەکان پێویستە ئازادبکرێن و سەرباری تەواوکردنی سزاکەیان رێگێری لە ئازادکردنیان دەکرێت
سەرباری پێشتر دوو بڕیاری ئازادبونی مەرجدار زیندانیانی ھەمان ماددە یاساییەکەیان گرتوتەوە، بەڵام تا ئێستا داواکاری گشتی ڕا و بڕیاری خۆی لەسەر دوسیەی زیندسنیانی بادینان نادات و وەڵامی بەشی یاسایی چاکسازی نادات بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی ئازادبوونی زیندانیان.

ئەم دۆسیەیە پرسێکی گشتیە و ئەرکی ھەموو لایەکە بەجدی بھێتە وەڵام و ھەلوێستیان ھەبێت، ڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، و یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون و ئەمەش مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دیمۆکراسی و ئازادی ڕادەربرین.

بێ جگە لەزیندانیانی بادینان دەیان سزادراوی دیکەی شارەکانی دیکەش لە چاکسازی ھەولێر لە مانگرتندان و  چەندین کەسی دیکەش لەسەر بیرۆرای جیاوازی سیاسی  ماوەی ٣ تا ٥ ساڵی بێ دادگاییکردن لە ئاسایشی گشتی حجزکراون و ئەوانیش لە مانگرتندان.

ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان
٥ی ئابی ٢٠٢٢

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket