riklam

حەلبوسی: ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە پێی لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكان بێت

عیراق 03:08 PM - 2022-08-05

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتی دەكاتەوە  پێویستە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە پێی لێكتێگەیشتنی لایەنەكان بێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە:" ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری گەلی عێراقە و ئەوانەشی خۆپیشاندان دەكەن بەشێكن لە ویژدان و قەوارەی ئەنجومەنی نوێنەران، بۆیە ناكرێت ئیرادەی خۆپیشاندەران بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت پشتگوێ بخرێت.
جەختیكردوەتەوە:" پشتیوانی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن بەڵام بەجۆرێك كە بە پێی لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنەكان بێت و رێككەوتنی لەسەر بكرێت و لە ماوەیەكی دیاریكراو و بە پێی دەستوور بێت و پێشوەخت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكاندا بگونجێت.
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket