riklam

لەبارەی مەرزی کێلێ-وە عیراق داوایەک لەئێران دەکات

عیراق 02:08 PM - 2022-08-05

وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات، مەرزی کێلێ لە سنوری قەڵادزێ بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیاران بەکاربھێندرێت.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا گفتوگۆیانکرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوڵات و چۆنێتی بەھێزکردنیان، ھەروەھا ھەردولا کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراقیشیان تاوتوێ کرد.
ھەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق داوای کرد ئێران رێگە بدات مەرزی کێلێ کە ئێستا تەنھا بۆ ھاتوچۆی بازرگانیە و دەکەوێتە سەر سنوری نێوان سەردەشت و قەڵادزێ، بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و گەشتیارانیش بەکاربھێنرێت، لەبەرامبەریشدا وەزیری دەرەوەی ئێران بەڵێنیدا بە دواداچون بۆ ئەو بابەتە بکات و رێکارە پێویستەکانیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێبکەن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket