riklam
}

ئه‌مرۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ له‌ پریمه‌لێگ ده‌ستپێده‌كات

جیهان 09:14 AM - 2022-08-05

به‌ ئه‌نجامدانی یاری نێوان ، كریستاڵ پاڵاس و ئارسێناڵ  له‌ له‌نده‌ن ، ئه‌مرۆ هه‌ینی كاروانی یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ له‌ خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را ناسراو به‌ پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێده‌كات و یارییه‌كانیش تاوه‌كو هاوینی داهاتوو وه‌ك هه‌میشه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

سیستمی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ به‌ شێوازی چوون و هاتنه‌و ٢٠ یانه‌ به‌شداری له‌ خوله‌كه‌ ده‌كه‌ن و وه‌رزی رابردووش یانه‌ی مانچێسته‌ر سێتی توانی له‌ قۆناغی كۆتایی نازناوه‌كه‌ یه‌كلابكاته‌وه‌و ببێته‌ پاڵه‌وان .

بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی فۆلهام و بۆرنمۆس و نۆتێگهام فۆرست میوانی تازه‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌بن.

یانه‌كانی ئینگلته‌را هێشتا ده‌رگای گواستنه‌وه‌یان دانه‌خراوه‌ به‌ڵام گواستنه‌وه‌ی به‌هێز له‌ ریزه‌كانیان روویداوه‌ ، وه‌ك هالاند بۆ مانچێسته‌ر سیتی و نونێز بۆ لیڤه‌رپوول و ریچالیسۆن بۆ تۆتێنهام و جیسۆس بۆ ئارسیناڵ .

به‌ پێی سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ به‌شێكی زۆر له‌ یانه‌كان ، به‌شی زۆری تێكتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی یارییه‌كان به‌ ته‌واوه‌تی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ فرۆشراوه‌.

PUKmedia به‌ریتانیا: هه‌رێز جه‌مال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket