riklam

شاڵاوی تەعریب لە سنووری سەرگەڕان دەستپێدەكاتەوە

عیراق 10:26 PM - 2022-08-04

ئێوارەی ئەمڕۆ، جارێكی دیكە تەعریب لەسەر دەستی هێزە عیراقیەكان لەگوندە كوردنشینەكانی ناحیەی سەرگەڕانی قەزای دوبز دەستیپێكردەوە.
لەو بارەیەوە محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی كورد لەسەرگەڕان بە PUKmedia ی راگەیاند: جارێكی تر هێزەكانی سوپا لەسنووری سەرگەڕان هەڵینكوتاوەتەوە سەر جوتیارانی كورد.
وتیشی: هەڵكوتانەكە لە هەردوو گوندی شەناغە و گابەرەكە ڕویانداوە، هاوكات هێزەكان كارەبای بیرە ئاوەكانیان پچڕاندووە و هەڕەشەیان لەجوتیارەكانیش كردووە كە كشتوكاڵ ڕابگرن، هەر بۆیە ئەو كارە دەچێتە چوارچێوی تەعریبەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر سوپا بڕیاریدا بوو كە دەستوەردانی لەئیش و كاری جوتیاران نەكات لەو ناوچەیە بەڵام جارێكی تر دەستوەردانیان دەستیپێكردەوە.
 PUKmedia محەمەد ئەحمەد



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket