riklam

تكریت..هاووڵاتیەك لە كاتی مەلەكردندا دەخنكێت

عیراق 10:22 PM - 2022-08-04

ئەمڕۆ لە تكریت هاووڵاتیەك بەمەبەستی خۆفێنكردنەوە رووی لە رووباری دیجلە كردووە تاكو مەلە بكات، بەڵام خنكا.

سەرچاوەیەك لە شاری تكریت بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاووڵاتیەك بەناوی واسق جاسم ئەحمەد مەهاوش بە مەبەستی  مەلەكردن لە رووباری دیجلە خنكا، هاوكات پاش چەند سەعاتێك گەران بەدوای تەرمەكەی توانرا لەلایەن تیمەكانی مەلەوانی تەرمەكەی بدۆزرێتەوە ودەربهێنرێت ورادەستی بزیشكی دادوەری كرا.
 لە كاتێكدا بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە كە عیراقی گرتووەتەوە زۆربەی گەنجان روو دەكەنە رووبارەكان بە مەبەستی خۆفێنكردنەوە، بەڵام رۆژانە كارەساتی دڵتەزین روودەدەن.

 PUKmedia محەمەد فایەق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket