riklam

عیراق..حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بە كۆڕۆنا كەمدەبنەوە

عیراق 04:41 PM - 2022-08-04

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-8-2022، وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری سەرجەم تاقیگەكانی سەرانسەری عیراق لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو بڵاوكردەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: تاقیگەكانمان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو تەنها 956 حاڵەتی تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو: لە كاتێكدا 2279 حاڵەت چارەسەریان بۆ كراوەو یەك حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆماركراوە. 

هاوكات ئەم ئامارە لە چاو ئاماری رۆژانی رابردوو كەمكردنەوەیەكی زۆر لە رێژەكاندا بەدیكراوە.

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket