riklam

بۆمبێکی چێندراو بە هێزێکی سەربازی عیراقیدا دەتەقێتەوە

عیراق 03:39 PM - 2022-08-04

لە وادی زغەیتون لە سنووری ناحیەی رەشادی باشووری کەرکووک، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-8-2022، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی فەوجی 2ی لیوای ئالی پۆلیسی فیدڕاڵی عیڕاق تەقییەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی لەو سنورە بە PUKmediaی راگەیاند: لەئەنجامی تەقینەوەی ئەو بۆمبە  دوو پۆلیس بەناوەکانی ح.خ.ی تەمەن 40 ساڵ و غ.ی.ث تەمەن 33 ساڵ برینداربوون لەئێستادا هەردوو بریندارەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک.

PUKmedia ئازاد شکور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket