riklam

سکرتێری ناتۆ: ڕێگە نادەین رووسیا سەركەوتوو بێت

جیهان 02:52 PM - 2022-08-04

سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: ئەگەر رووسیا بە یەكێك لە وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ هێرش بكات، بە خێراترین كات لەلایەن سەرجەم وڵاتانی ئەندام وەڵامی رووسیا دەدەینەوە.

لەوبارەیەوە یێنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ ڕایگەیاند: داوا لە وڵاتانی ئەوروپی دەكەن لە پشتیوانی سەربازی ئۆكرانیا بەردەوام بن بۆ ئەوەی روو لەو جەنگە سەركەوتوو نەبێت.

وتیشی: ئەگەر بێتوو رووسیا بە یەكێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ هێرش بكاتە بەشێوەی كۆمەڵی وەڵامێكی خێرای رووسیا دەدەینەوە.

 سكرتێری گشتی ناتۆ ڕاشیگەیاند: جەنگی ئۆكرانیا لە دوای جەنگی جیهانی دووهەمەوە مەترسیدارترین جەنگ بووە لە ئەوروپا و نابێت ڕێگە بدرێت رووسیا لەو جەنگەدا سەركەوتوو بێت. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket