riklam

چین مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی تایوان ده‌ستپێكرد

جیهان 11:37 AM - 2022-08-04

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان ڕ‌ایگه‌یاند: سه‌ربازانی چین ژماره‌یه‌ك موشه‌كیان له‌ ده‌وروبه‌ری دوورگه‌ی تایوان ته‌قاندوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا 
سیستمی به‌رگری له‌ وه‌ڵامی موشه‌كه‌كانی چینی دا چالاك كراون.

‎ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ سوپای چین ئه‌و موشه‌كانه‌ی كه‌ ھه‌ڵیانداوه‌ به‌ره‌و دوورگه‌یه‌كی تایوان، وه‌ك مه‌شقی سه‌ربازی بووه‌و چین ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌ك به‌شێك له‌خاكی وڵاته‌كه‌ی لێی ده‌ڕوانێت.

‎له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایوان رایگه‌یاندوه‌، كه‌ تائێستا نزیكه‌ی 10 كه‌شتی ده‌ریایی چینی سنووری وڵاتی تایوانیان به‌زاندوه‌و سه‌قاڵی مانۆڕی سه‌ربازین.

جێی ئاماژه‌یه‌، چه‌ند رۆژێكه‌ سوپای چین چووه‌ته‌ ناو سنووری وڵاتی تایوانه‌وه‌و سه‌قاڵی مانۆڕی سه‌ربازییه‌.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket