riklam

سەدر: پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردن بكرێتەوە

عیراق 08:19 PM - 2022-08-03

ڕێبەری رەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت چاكسازی قوربانی دەوێت و ئامادەيه لە پێناو چاكسازی شەهید بێت.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە ئێستا لە عیراق ڕوودەدات شەڕ نییە لە سەر دەسەڵات و گەلی عیراق قسەی خۆی كردووە و گفتوگۆ سوودی نییە.

وتیشی: ئەو خوازیاری دەسەڵات نییە و هەر كەسێك خوازیاری دەسەڵات بێت 73 پەرلەمانتار لە پەرلەمان ناكێشێتەوە.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاند: گەلی عیراق لە چینی حوكمران بێزار بوون و داوای لە گەلی عیراق بچنە پاڵ خۆپیشاندەران و خۆپیشاندانەكانیش تا جێبەجێكردنی داواكارییەكان بەردەوام دەبێت.

سەدر داوای كرد كە پەرلەمان هەڵبوەشتێتەوە و هەڵبژاردن بكرێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا بە هیچ شێوەیەك ڕازی نییە خوێنی كەس بڕژێت.  
PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket