riklam

چوار ئه‌ندامی خێزانێك له‌رووباری فوراتدا خنكان

عیراق 05:38 PM - 2022-08-03

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار ئه‌ندامی خێزانێك له‌ رومادی له‌ئاوی رووباری فوراتدا خنكان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ رومادی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه‌ 3-8-2022 چوار گه‌نجی دانیشتووی شاری رومادی له‌ رووباری فوراتدا خنكان.

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌شی كرد: كه‌ سه‌رجه‌م خنكاوه‌كان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن و له‌ هۆزی ئه‌لجه‌نابی-ن  به‌ناوه‌كانی  "عه‌لی خه‌میس عه‌لی سه‌یال ، مسته‌فا حه‌مید خه‌میس عه‌لی سه‌یال ، وه‌لید خالید خه‌میس عه‌لی سه‌یال ، محه‌مه‌د حه‌مید خه‌میس عه‌لی سه‌یال.


PUKmedia محه‌مه‌د فایه‌ق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket