riklam

كتێبی عیراق خاكێكی داگیركراو چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 02:46 PM - 2022-08-02

ئەم كتێبە هەولێكی نووسەر حەسەن بارامە كەتیشكی خستۆتە سەر بابەتێكی دیاریكراو لە مێژووی دوورودرێژی عیراق، نووسەر هاتووە باس لە دیوی شاراوە و ناشیرین و مەرگەساتباری پێنج هەزار ساڵی عیراق دەكات. 

نووسەر باس لەوە دەكات كە عیراق هیچ كات خاوەنی یەك جوگرافیا و یەك مێژوو و یەك نەتەوە و یەك شارستانییەت و یەك شوناس نەبووە، بەڵكوو لە یەك كاتدا جوگرافیای جیاواز و مێژووی جیاواز و نەتەوەی جیاواز بووە.

نووسەر هەوڵیداوە كە ئاماژە بە بەشی هەرە زۆری ئەو هۆكارانە بكات كە هەمیشە فاكتەر و هاندەربوون بۆ ئەوەی كە خاكی عیراق پاروویەكی چەور بێت و لەلایەن گەلانی داگیركارەوە پەلامار بدرێت و بۆ ماوەی جیاجیا بە پشتبەستن بە هێزەوە فەرمانڕەوایی بكرێت.

لە بەشێكی دیكەی كتێبەكەدا نووسەر باس لە 5 هەزار ساڵ شەڕ و داگیركاری و شاڵاوی سەربازی لە عیراق دەكات و ئاماژە بەوە دەكات لە پێنج هەزار ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا عیراق 32 جار لەلایەن گەلانی دراوسێ و هاوسنوور و هەندێك جار لە لایەن وڵاتانی دووردەستیش داگیر كراوە.

پڕۆفیسۆر د. كەیوان ئازاد ئەنوەر پێشەكی بۆ كتێبەكە نووسیوە.

كتێبەكە لەلایەن هەرێم عوسمانەوە كاری دیزاینی بۆ كراوە و چاپخانەی كارۆ لە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.

PUKmedia باشیلا جەعفەر 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket