32 ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنی كوه‌یت تێده‌په‌ڕێت
عیراق 09:58 AM - 2022-08-02
سه‌دام حسێن سه‌رۆكی له‌سێداره دراوی حكومه‌تی به‌عس له‌ساڵی 1990 له سه‌ر لوتكه‌ی گومڕایی و ملهوڕی كوه‌یتی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه گوایه نه‌وتی بیره‌كانی عیراق ده‌دزێت، ئه‌مه‌یان ته‌نیا پاساوێك بوو بۆ هێرشه‌كه، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه عیراق نزیكه‌ی 80 ملیار دۆلار قه‌رزاری حكومه‌تی كوه‌یت بوو، ئه‌و قه‌رزه‌شی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی بوو له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عیراق-ئێران، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ئه‌و پاره‌یه زۆرده‌بێت بۆ ئه‌وكاته، ناچاره به شه‌ڕكردن و داگیركردنی وڵاتێكی دراوسێ و ناونانی به پارێزگای 19هه‌م كوه‌یت داگیر بكات. سه‌ره‌نجام له 2ی ئابی 1990 كوه‌یتی داگیر كرد، به‌ڵام ئه‌م وڵاته خۆ ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت به‌ڕێوه‌یبه‌رێت، بۆیه سه‌دام حسێن كه‌سێكی به‌ناوی عه‌لا حوسێن خه‌فاجی هه‌ڵبژارد، ئه‌م پیاوه ته‌نیا چوار رۆژ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بوو، دواتر به تاوانی ناپاكی نیشتمانی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.
عه‌لا حوسێن خه‌فاجی كێیه؟
عه‌لا حوسێن خه‌فاجی له‌ساڵی 1948 له كوه‌یت له دایك بووه و هه‌ڵگری دوو ناسنامه‌ی كوه‌یت -عیراقییه. چونكه ئه‌و له به‌غدا خوێندنی ته‌واوكردووه و بووه به ئه‌ندامی حزبی به‌عسی ئیشتراكی، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌وه‌ی پشتگوێ نه‌خستووه كه گوتوویه‌تی من كوه‌یتيم و له كوه‌یت گه‌وره‌بووم، ئه‌م كاره‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت.
چۆن سه‌دام حسێن ده‌یانبینێت؟
ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌دام حسێن كوه‌یت داگیر ده‌كات له یه‌كێك له‌كۆشكه‌كانیدا چاوه‌ڕوانی ئه‌و حه‌وت كه‌سه ده‌كات كه هه‌موویان ئه‌فسه‌رن، ده‌یه‌وێت له رێگای ئه‌م كه‌سانه‌وه كابینه‌ی حكومه‌تی داده‌مه‌زرێنن. ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له:
یه‌عقوب محه‌مه‌د شه‌لال وه‌زیری كاره‌با و بازرگانی و پلاندانان
مه‌شعه‌ل سعد ئه‌لهه‌دب وه‌زیری ته‌ندروستی و نیشته‌جێبوون
وه‌لید سعود عه‌بدوڵا وه‌زیری ده‌ره‌وه
فوئاد ئه‌حمه‌د حوسێن وه‌زیری نه‌وت و دارایی
فازڵ حه‌یده‌ر وه‌فیقی وه‌زیری ڕاگه‌یاندن و گواستنه‌وه
ناسر مه‌نسور مه‌ندیل وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا
عسام عه‌بدولمه‌جید حوسێن وه‌زیری داد و كاروباری یاسای، ئه‌وقاف
به‌ڵام كه‌سێك به‌ناوی حسێن عه‌لی ده‌هیمان شه‌مری گه‌ڕایه‌وه بۆ كوه‌یت چونكه، بیانووی ئه‌وه‌بوو كه نه‌خۆشه و ناتوانێت ئاماده‌بێت، ئه‌ویش پۆستی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كاری پێ ده‌سپێردرا.
ئه‌و رۆژه به سه‌ركردایه‌تی عه‌لا حوسێن خه‌فاجی ده‌چنه ژووره‌وه، سه‌دام حسێن به ته‌نیا ئه‌رشه‌د یاسینی پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
سه‌دام حسێن له ته‌ندروستیان ده‌پرسێت
دانیشتنه‌كه زۆر به خێرای به ڕێوه‌چوو بۆیه وه‌كو ده‌سپێكی قسه‌كان سه‌دام حسێن له ته‌ندروستی ئه‌وان ده‌پرسێت و لێیان ده‌پرسێت حه‌زده‌كه‌ن بۆچی وڵاتی وڵاتێك بچن؟ هه‌موویان یه‌ك وه‌ڵامیان ده‌بیت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆ هیچ كوێ ناچن به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ عيراق (یه‌كه‌یه‌كی تێكه‌ڵ) درووست بكه‌ن، دواتر یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و دانیشتنه ده‌ڵێت، ئێمه خێزان و كه‌سوكار و موڵكه‌كانمان له كوه‌یته بۆیه ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕینه‌وه بۆ كوه‌یت.
سه‌دام حسێن ده‌ڵێت، له‌مڕۆوه ئێوه راویژكاری سه‌رۆك كۆماری عيراقن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه خه‌ڵات بكرێن، هه‌ربۆیه له زه‌رفێكدا و له رێگای ئه‌رشه‌د یاسینه‌وه بڕی 50 هه‌زار دۆلار ده‌درێت به هه‌ركه‌سێكیان. رێگا به هه‌موویان ده‌دات به ئۆتۆمبیلێكی جۆری جیمس سه‌رجه‌میان بۆ كۆتا خاڵی سنووری بگوازنه‌وه، ته‌نیا عه‌لا حوسێن نه‌بێت له‌سه‌ر داوای سه‌دام حوسێن لای خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌یاننامه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی كاتی كوه‌یت
له‌كاتێكدا گه‌لی كوه‌یت سه‌رقاڵی به‌ریگردن بوون و ژنانیان له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی عيراقه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرایه سه‌ر، ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی عیراق له به‌یان نامه‌یه‌كدا به بڕیاری سه‌دام حوسێن حكومه‌تی كاتی كوێتی به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لا حوسێن جه‌بر خه‌فاجی دامه‌زرا، كه پێشتر ئه‌فسه‌ر بوو له سوپای كوه‌یت. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له چواری ئابی 1990ه‌وه ئه‌و حكومه‌تی عه‌لا له لایه‌ن نۆ كه‌سی دیكه‌ی سه‌ربازییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و عه‌لا حوسێن سه‌ركردایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی وڵات ده‌كات و پاشانیش به‌یاننامه‌یان ده‌كرد كه تێیدا هێرشیان ده‌كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران و میره‌كانی كوێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لا حوسێن خه‌فاجی
دوای چوار رۆژ له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌و حكومه‌ته واتا له 8ی ئابی 1990 سه‌دام حوسێن بڕیاریدا كه ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵوه‌شێنته‌وه و بیانخاته سه‌ر عیراق چونكه، سه‌دام ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه خه‌ڵكی كوه‌یت خۆیان داوایان كردووه بكه‌ونه‌وه سه‌ر عيراق بڕیاری پێكه‌وه لكاندنی كوێت به عيراقه‌وه له 28ی ئاب به پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌ری كوه‌یت ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد. عه‌لا حوسێن سه‌ره‌ڕای لابردنی له پۆسته‌كه‌ی به‌ڵام هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه باشتره بكه‌ونه سه‌ر عيراق.
ئازادكردنی كوه‌یت
له سێی ئابی 1990ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری ژماره 660ی ده‌ركرد، ئیدانه‌ی داگیركردنی كوه‌یت له‌لایه‌ن عدراقه‌وه كرد و داوای له عیراق كرد بكشێته‌وه بی هیچ مه‌رجێك سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بكشێنیته‌وه.
دوای زنجیره‌یه‌ك له گفتوگۆ له‌نێوان عیراق و وڵاته گه‌وره‌كانی جیهان و ئه‌مه‌ریكا، ناچار بوون، هێزیان هێنا بۆ ده‌ركردنی عيراق له كوه‌یت له 16ی مانگی كانونی دووه‌م 1991، هێزه سه‌ربازیيه‌كانی عيراق كرایه ئامانج، له ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی گه‌رده‌وولی بیابان هێزی ئاسمانی عيراق تێكشكێنرا، تاوه‌كوو كۆتایی مانگی شوبات كوه‌یت به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ئازادكرا و مانگێك دوای ئه‌وه‌ش ئه‌میری كوێت گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
چاره‌نووسی عه‌لا حوسێن جه‌بر
دوای جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م به شێوه‌ی ئاماده نه‌بوو له ساڵی 1993 دادگای كوێت بڕیاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌كرد، چونكه ئه‌و هۆكارێك بووه بۆ داگیركاری و به تاوانی ناپاكی گه‌وره‌ی نیشتیمانی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، هه‌روه‌ها دادگا به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر دادگای پێداچوونه‌وه ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه ئه‌م پیاوه به تۆمه‌تی ناپاكی و یارمه‌تیدانی دوژمن سزای زیندانی هه‌تا هه‌تای به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
عه‌لا حوسێن تاوه‌كو ساڵی 2000 به شێوه‌ی پچر پچر له‌نێوان وڵاتانی عیراق، توركیا و نه‌رویژ ده‌ژیا. دواتر گه‌ڕاییه‌وه بۆ بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت.
بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی له‌سه‌ر بوو، حكومه‌تی كوێت كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕیاریدا ڕێگه‌ی پێ بدات به‌وه‌ی بتوانێت له ناوچه‌ی (سه‌عه‌د عه‌بدوڵا) خانوویه‌كی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش نه‌یكرده ئه‌وه‌ی كه بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه هه‌ڵبگرن، به‌ڵام له ساڵی 2001 و پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی داوای كرد كه پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره بكرێت، دادگا بریاریدا كه له‌سزای له سێداره‌دانه‌وه بگۆڕێت بۆ سزای هه‌تا هه‌تایی.
پارێزه‌ره‌كه‌ی چی ده‌ڵێت؟
به پێی زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان عه‌لا ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه دیله‌كانی كوێت چاره‌نووسیان چی لێهاتووه و به‌وه‌ش هاوكاری حكومه‌تی كوه‌یت ده‌كات، له لایه‌كی دیكه‌وه زۆرێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و پیاوه له ژێر هه‌ڕه‌شه و چاوسووركردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن به‌و پۆسته رازی بووه. بۆیه پارێزه‌ره‌كه‌ی به‌ناوی خالد عه‌بدولجه‌لیل سه‌باره‌ت بێ تاوانی بریگرته‌كه‌ی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بوایه بریگرته‌كه‌م تاوانباربوایه من به هیچ جۆرێك نه‌ده‌هاتمه ناو كه‌یسێكی ئه‌وها، ئه‌وكاته ئه‌و پیاوه له ژێر سزای مانه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بووه و نه‌یتوانیووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كوه‌یت له‌ساڵی 2015دا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانیكردنی هه‌وڵه مرۆییه‌كان له عیراق ته‌رخان كرد، ئه‌مه جگه له 100 ملیۆن دۆلار كه به‌م دواییانه بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌پارێزگای زیانلێكه‌وتووه‌كانی عیراق ته‌رخانی كرد، هاوكات به‌رده‌وامیشه له‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به ئاواره‌كان.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17