riklam

بایدن: كوژرانی زەواهیری پێشكەشی قوربانیانی 11ـی سێپتێمبەر دەكەین

جیهان 09:27 AM - 2022-08-02

سەرۆكی ئەمریكا كوژرانی ئەیمەن زەواهیری، سەرۆكی رێكخراوی قاعیدەی لە هێرشێكی درۆن لە ئەفغانستان راگەیاند و وتیشی: ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەكە بۆسەر زەواهیری پێشكەش بە خێزانی قوربانیانی رووداوەكەی 11ـی سێپتێمبەر دەكەین.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: رۆژی شەممەی رابردوو، 30-7-2022، ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە بە درۆن كوژرا و راشیگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەكە بۆسەر ئەیمەن زەواهیری پێشكەش بە خێزانی قوربانیانی رووداوەكەی 11ـی سێپتێمبەر دەكات، چونكە زەواهیری پیلانداڕێژەری سەرەكی هێرشەكە بووە.

زەواهیری 19-7-1951 لە میسر لەدایكبووە و لە ساڵی 1988ەوە پەیوەندی بە رێكخراوی تیرۆرستی قاعیدەوە كردووە و دوای كوژرانی ئوسامە بن لادنیش لە ساڵی 2011ـەوە سەرۆكی رێكخراوەكەیە، ئەیمەن زەواهیری چوار جار هاوسەرگیری كردووە و چوار كچ و سێ كوڕ و چەند نەوەیەكی هەیە.

هاوكات ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بە داڵدەدانی ئەیمەن زەواھیری بزووتنەوەی تاڵیبان رێككەوتنەكەی دەوحەی پێشێلكردووە، لە بەرامبەریشدا بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندووە، ھێرشەكەی ئەمریكا لەناو خاكی ئەفغانستان، بەھەر پاساوێك بێت پێشێلكردنی بەڵێننامە نێودەوڵەتییەكان و رێككەوتنی دەوحەیە و دژی بەرژوەندییەكانی ئەمریكا و ئەفغانستانە لە ناوچەكەدا.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket