riklam

داهاتی مانگێكی نەوت زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە

عیراق 06:53 PM - 2022-08-01

حكومەتی عیراق داهاتی نەوتی مانگی رابردوی بڵاوكردەو كە نزیكەی 11 ملیار دۆلار بووەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بە زیاتر لە 103 دۆلار فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی تەموزی رابردوو بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) مانگی تەموزی رابردوو 102 ملیۆن و 385 هەزارو 49 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە 99 ملیۆن و 965 هەزارو 94 بەرمیلی لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بوە، هەروەها دوو ملیۆن و 344 هەزارو 536 بەرمیلیش لەكێڵگە نەوتیەكانی كەركەوە لەڕی بۆرییەوە رەوانەی بەندەر جەیهانی توركیا كراوە. 
وەزارەتی نەوت دەشڵێت: رۆژی سێ ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل هەنادەكراوەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 103 دۆلارو 60 سەنت فرۆشراوەو كۆی داهاتەكەشی 10 ملیارو 608 ملیۆن دۆلار بووە.
PUKmedia 
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket