riklam

لیبیا.. تەقینەوەی بارهەڵگرێك كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان 04:51 PM - 2022-08-01

لەشارۆچكەی بنت بەیە لە باشووری لیبیا ئەمڕۆ دوو شەممە، بارهەڵگرێكی سووتەمەنی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە شەش كەس كوژراون و زیاتر لە 50 كەسی تر برینداربوون و ژیانی ژمارەیەكیان لەمەترسیدایە.
ئاژانسی هەواڵی فرانسی پرێس لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە لەدەرئەنجامی تەقینەوەی بارهەڵگرێكی سووتەمەنی لەشارۆچكەی بنت بەیە شەش كەس كوژران و زیاتر لە 50 ی تریش بریندار بوون كە حاڵەتی ژمارەیەكیان لەمەترسیدایە.
شارۆچكەی بنت بەیە ژمارەی دانیشتوانەكەی ناگاتە 10 هەزار كەس، دەكەوێتە ناوەڕاستی ئەو رێگەیەی هەردوو شاری ئۆباری و سەبها پێكەوە دەبەستێتەوە بەگەورەترین شاری باشووری لیبیا دادەنرێت و نزیكەی 750 كیلۆمەتر لەتەرابلوسی پایتەختەوە دوورە.
سەرچاوەیەكی بەرپرسیش لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سەبها جەختیكردۆتەوە كە رەنگە ژمارەی قوربانییەكان لەحەوت كوژراو و 60 بریندار زیاتر بێت.
PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket