riklam

بەرپرسێكی ئێران: دەتوانین بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەین

جیهان 12:34 PM - 2022-08-01

سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەكەی توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە.

محەمەد ئیسلامی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆكی ڕێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند: وڵاتەكەی توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەئێستادا هیچ بەرنامەیەكی بۆ ئەو مەبەستە نییە.

پێشتریش كەمال خەرڕازی سەرۆكی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئێران ڕایگەیاندبوو كە لای هیچ كەسێك شاراوە نییە كە ئێران توانای دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێكی لەوبارەیەوە نەداوە.

لەلایەكی ترەوە محەمەد جەواد لاریجانی جێگری پێشووی سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند:  ئەگەر ئێران بەو ئامانجە بگات كە بیەوێت بۆمبی ئەتۆمی دروست بكات هیچ كەسێك ناتوانێت ڕێگری لێبكات. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket