riklam

ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕووداوەكانی بەغدا دەربڕی

جیهان 10:32 AM - 2022-08-01

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی بە وردی و هەستیارییەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكانی عیراق دەكات و باشترین ڕێگەچارە بۆ كێشەكانی عیراق، گفتوگۆیە.

ناسر كەنعانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغدا ڕایگەیاند: عیراق دراوسێیەكی گرنگ و گەورەی ئێمە و بەشێوەیەكی سروشتی بەدواداچوونێكی ورد و هەستیارانە بۆ پێشهاتەكانی عیراق دەكەین و تاران هەمیشە پێداگری لە سەقامگیری و ئاسایشی عیراق دەكاتەوە. 

 كەنعانی وتیشی: ئاسایشی عیراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەكەیە و ئێران هەمیشە ڕێزی لە هەڵبژاردنی گەلی عیراق گرتووە و دەگرێت و پێمان وایە گفتوگۆ باشترین ڕێگەچارەیە بۆ كێشەكانی عیراق.

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket