riklam

هۆڵەندا.. باس لە ئاڵەنگارییەکانی ژنانی باشووری کوردستان دەکرێت

تاراوگە 03:19 PM - 2022-07-31

یانەی کوردی لە رۆتردام 'میدیا' رۆژی شەممە 2022-7-30، لە شاری دەنهاخ (لاهای) لە هۆڵەندا سمینارێکی بە ناونیشانی ئاەنگارییەکانی ژنی کوردی لە باشووری کوردستان بۆ کنێر عەبدوڵڵا نووسەر و سەرنووسەری گۆڤاری تەوار ساز کرد.

لە سیمینارەکەدا کنێر عەبدوڵڵا بە تێروتەسەلی باسی لە ئاڵەنگارییەکانی ژنی کوردی لە باشووری کوردستان کرد، تیشکی خستە سەر رۆڵی رێکخراوەکانی ژنان بە گشتی و یەکێتی ژنانی کوردستان بەتایبەتی سەبارەت کارو پرۆژەکانی ئەنجامیانداوە بە ئامانجی دادپەروەری و هێنانەدی مافەکان لە پێناو کۆمەڵگەیەکی مرۆڤدۆست و خۆشگوزەران بە شێوەیەک کەرامەتی مرۆڤ تیایدا پارێزراو بێت.

هەروەها باسی لەوەشکرد: یەکەم ئاڵەنگاری لە خودی ژنان خۆیانەوە دەست پێدەکات بۆ ناسینی خۆی و زانینی ئەرک و مافەکانی، بەدەر لە یاساکان و کلتوری باوی کۆمەڵ کە بەشێوەیەک نەک تەنها ژن، بەڵکو خودی پیاوانیش قوربانی کلتورێکی پەروەردەیین کە تاکەکان وەک مرۆڤ ناناسێنێت.

پاش گفتوگۆیەکی زۆری ئامادەبووان و ژمارەیەکی زۆری بەشداربووانی سمینارەکە باس لە چارەسەرییەکان کرا و گرنگی سەروەریی و جێبەجێکردنی یاسا خرایە روو کە لە کۆمەڵگەکانی ئەوروپا بە گشتی فریادرەسی یەکلاکەرەوەیە بۆ پاراستنی ژیانی تاکەکان بێ جیاوازی.

ئەمانەو چەندین باسی هەوڵ و چالاکییەکانی رێکخراو بوونە جێی باس و قسەکردن لەسەر ئەوەی پرسی ژنان پرسێکی جیهانییە و تەنها ژنان بەهۆی ژنبوونیانەوە لە سەرتاسەری جیهاندا بە هۆکاری جیاواز جیاکارییان لە ئاستدا دەکرێ و تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپاش.

کنێر عەبدوڵڵا، نووسەرە و سەرنووسەری گۆڤاری تەوارە، 19 بەرهەمی کتێبی چاپکراوی هەیەو ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی ژنانی کوردستانە.


PUKmedia راگەیاندنی یانەی کوردی میدیا - رۆتردام



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket