riklam

لافاوەكەی ئێران دەیان كەس بێسەروشوێن دەكات

جیهان 12:08 PM - 2022-07-31

بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە چەند ڕۆژێكە 24 پارێزگای ئێرانی گرتۆتەوە تا ئێستا نزیكەی 100 كەس خنكاون و بە دەیان كەسیش بێسەروشوێنن.

ئاژانسەكان لەوبارەیەوە بڵاویانكردۆتەوە بەهۆی لافاوەكەوە تا ئێستا 91 كەس خنكاون و 45 كەسیش بێسەروشوێنن.

لەلایەكی ترەوە جەواد ساداتی نەژاد وەزیری كشتوكاڵی ئێران ڕایگەیاندووە كە لافاوەكە تا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار ملیار تمەن زیانی بە كەرتی كشتوكاڵ گەیاندووە.

هەروەها 20 هەزار خانوو و باڵاخانە زیانی بەركەوتووە و شەش هەزار كەسیش لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون. 

PUKmedia ئاژانسەكان 
 

 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket