riklam

كتێبی خاكی ڕەش چاپ و بڵاوكرایەوە

کتێب 11:54 AM - 2022-07-31

نوێترین بەرهەمی نووسەر و ڕۆژنامەنووس سەرتیپ جەوهەر بە ناوی خاكی ڕەش كەوتە بەر دیدی خوێنەران.

خاكی ڕەش باسێكی كورتكراوەی ژیانی ڕۆژئاوای كوردستانه لە قۆناغێكی دیاریكراودا.

نووسەر لەو كتێبەدا باس لە ڕووداوەكانی دوای پەلاماری توركیا بۆ سەرچەند ناوچەیەكی دیاریكراوی ڕۆژئاوای كوردستان لە كۆتایی ساڵی 2019 دا بە هاوكاری گرووپە توندڕەو تیرۆرخوازەكان بۆ سەر سەرێكانی هەتا گرێ سپی دەكات.

خاكی ڕەش باس لە مەینەتی و ناخۆشییەكانی ژیانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكات كە چۆن هێزەكانی سەربازی وڵاتان لەسەر خاكی كوردستان ڕێككەوتوون و ناوچەی نفوز و قەڵەمڕەوی خۆیان داببڕن.
لە بەشێكی دیكەی ئەم كتێبەدا نووسەر باس لە ناوماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و دەستێوەردانی دەرەكی و كاریگەری ئەجێندای وڵاتانی دەوربەر بەر سەر دانوستانەكانی ئاشتبوونەوە و ڕێكخستنەوەی ناوماڵی كورد دەكات. 

نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا باسی لەوە كردووە كە هەوڵی داوە بابەتیانە و بە دوور لە تێگەیشتنی شەخسی یان كاریگەری سیاسی ڕووداوەكان وەك خۆی بخاتەڕوو. 

بەشی كۆتایی كتێبەكە بۆ چاوپێكەوتن تەرخان كراوە و نووسەر لەگەڵ هەر یەك لە مەزلوم عەبدێ فەرماندەی هێزەكای سوریای دیموكرات و ئالدار خەلیل  ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات و فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی جێبەجێكاری تەڤگەری كۆمەڵگای دیموكرات چاوپێكەوتنی كردووە.

كتێبەكە بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاوكراوەتەوە. 

PUKmedia باشیلا جەعفەر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket