riklam

زێلێنسكی بڕیاری چۆڵكردنی ناوچەیەكی وڵاتەكەی دەدات

جیهان 10:49 AM - 2022-07-31

سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا داوا لە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكەی دەكات بە زووترین كات ئەو ناوچانە چۆڵبكەن چونكە روسیا بە نیازی هێرشێكی بەرین و چڕە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا داوا لە دانیشتوانی ناوچەی دۆنتسك لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كرد بە زووترین كات ئەو ناوچەیە چۆڵبكەن چونكە روسیا بەنیازی هێرشێكی بەربڵاو و قورسە. 

 وتیشی: دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەرچەند كەمتر بن سوپای روسیا كەمتر مۆڵەتی كوشتنی هاووڵاتیانی دەبێت. 

زێلێنسكی ڕاشیگەیاندووە هەموو هەوڵی خۆی بۆ ڕزگاركردنی گیانی هاووڵاتیان دەخاتەگەڕ و هەر كارێكیان لە دەست بێت بۆ كەمكردنەوەی ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان لەلایەن روسیاوە ئەنجامی دەدەن. 
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket