riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:41 AM - 2022-07-31

رووداوەكان:
626: پێغەمبەر (د.خ) بە رێبەرایەتیكردنی سوپاكەی دەرچوو بۆ (دومە الجندل) و ئەوەش بۆ دابێنركردنی ئاسایش بۆ رێگای كاروانەكان.
634: سەركەوتنی موسڵمانان بە سەرۆكایەتی خالیدی كوڕی وەلید بەسەر رۆمەكاندا لە شەڕی (ئەجنادین) نزیك شاری (الرملە) لە فەلەستین و 3000 سەربازی رۆمی تێدا كوژرا.
1488: كاسۆلیكەكان 16 جولەكەیان سوتاند دوای بەستنەوەیان بە عەمودەوە لە شاری بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا.
1763: شەڕ لەنێوان هۆزی هیندی (ئوتاوا) بە سەرۆكایەتی سەركردە بونتیاك و هێزەكانی بەریتانیا بەسەرۆكایەتی مەلیكی ئینگلتەرە كە كۆتایی هات بە هەرەسهێنانی ئینگلیزەكان و كوژرانی 20 كەس لێیان لە میانی شەڕی بونتیاك دژی داگیركەری بەریتانی.
1790: تۆماركردنی یەكەمین بەرائەتی داهێنان لە ویلایتە یەكگرتووەكان بۆ داهێنەر سامۆئیل هوبكنز.
1830: هەڵبژاردنی لویس فیلیپ بە شانشینی فەرەنسە دوای شارلی دەیەم.
1859: كاتژمێری (بیگ بن) لە لەندەن كەوتە كار، درێژی هەر روویەكی 9 مەترە و كێشەكەی 4 تەنە، ناوەكەی واتە: بنیامینی گەورە، كە وەزیری كاروباری ئەو كاتەی بەریتانیا بووە و سەپەرشتی دانانی ئەو كاتژمێرەی كردووە.
1908: دامەزراندنی بزووتنەوەی دیدەوانی (كشافە) لە لایەن (بادل باول).
1914: ئەڵمانیا جەنگی راگەیاند دژ بە روسیا لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی.
1913: دۆقی بلقان هودنەی مۆكرد لە بوخارست.
1924: دەستگیركردنی خالید بەگ لە گوندی شیروان لەگەڵ دوو هاوڕێی دیكەی و بە دەستی بۆسەی تورك و لە دیاربەكر لەسێدارە دەدرێن.
1932: بڵاوكردنەوەی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (زاری كرمانجی) لە لایەن حوزنی موكریانی لە شارۆچكەی رەواندوز.
1938: بولگاریا پەیماننامەی مۆركرد كە هێرش نەكاتە سەر یۆنان و وڵاتانی تر لە رێكەوتننامەی وڵاتانی بەلقان (توركیا، رۆمانیا، یوگوسلافیا).
1938: شوێنەوارناسان لە (برسبولیس) نەقش و تابلۆی زیو و ئاڵتونیان دۆزیەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ پاشا دارای یەكەم پاشای فارسەكان.
1947: راگەیاندنی كۆتایی هێنان بە كۆمەڵەی گەلان و دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1954: سەرەك وەزیرانی فەرەنسە بییر مندیس فرانس لە قرتاج رایگەیاند كە وڵاتەكەی ئامادەیە سەربەخۆیی ببەخشێت بە تونس.
1958: هەڵبژاردنی سەرۆكی سوپای لوبنانی لیوا فوئاد شەهاب بە سەركۆماری لوبنان.
1964: گرتنی یەكەمین وێنەی نزیككراوەی زەوی لەسەر رووی مانگەوە كە كەشتی ئاسمانی ئەمریكی (رینجەر-7) بڵاویكردەوە.
1971: كوژرانی 162 كەس لە بەركەوتنی فڕۆكەیەكی یابانی لە جۆری بیونیگ 727 لەگەڵ فڕۆكەیەكی شەڕكەری جۆری (ئێف 86).
1972: ململانی لە ئیرلەندەی باكوور: سوپای بەریتانی ناوچە قەدەغەكراوەكانی لە ئیرەندەی باكوور گەڕاندەوە لە كردەیەكی سەربازیدا بە ناوی (Motorman) كە گەورەترین كردەی سەربازی بەریتانی بوو لە قەیرانی سوێسەوە لە ساڵی 1956ز، وە هەروەها بە گەورەترین دادەنرێت لە ئیرلەندە لە ساتی جەنگی سەربەخۆیی ئیرلەندەوە، كە تیایدا 9 كەسی مەدەنی كوژران بەهۆی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە گوندی (كلودی).
1973: سەرۆكی میسری محەمەد ئەنوەر سادات حیزبی نیشتمانی دیموكراتی دامەزراند و هەر لە ساتی دامەزراندنیەوە ئەندامانی حیزبی میسری عەرەبی سۆشیالیستی هاتنە ناویەوە.
1983: هێرشی هێزەكانی سوپای ئێران بۆ سەر بەسرە و حیزبی بەعسیش تیایدا چەكی كیمیایی بەكارهێنا و بووە هۆی كشانەوەی سوپای ئێران.
1983: حیزبی بەعس هەستا بە ئەنفالكردنی 8 هەزار بارزانی لە كۆمەڵگای زۆرەملێی ناحیەكانی (قوشتەقە9)و (دیانە) و (هەریر).
1988: مەلیك حسێن پچڕانی پەیوەندی نێوان ئەردەن و بەرەی خۆرئاوای راگەیاند.
1988: كوژرانی 32 كەس و برینداربوونی 1674 كەس بەهۆی هەرەسی وێستگەیەكی پرد لە بترووس، بینانج، مالیزیا.
1990: بەستنی كۆنگرەی نۆزدەهەمی وەزیرەكانی دەرەوەی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یەكەمین جار لە قاهیرە لە ساتی دامەزراندنی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامیەوە.
1991: ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكیەتی سۆڤیەت رێكەوتننامەیەكی مێژوویان مۆركرد بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كڵاوە ئەتۆمیەكان بۆ نزیكەی سێیەك.
1992: جۆرجیا چووە ناو نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.
1992: گەشتی ژمارە 311 ی هێڵەكانی ئاسمانی تایلەندی نێودەوڵەتی تێكشكا لە باكوری شاخی كاتماندون نیپاڵ كە بووە هۆی كوژرانی 113 كەس كە سەرنشینی بوون.
1996: ئیسرائیل بە هاوكاری پیاوانی ئاسایشی دەسەڵاتی فەلەستینی تەرمی سەرباز ئیلان سەعدونی وەرگرتەوە دوای ئەوەی كە بەرگریكارانی بزووتنەوەی حەماس رفاندبوویان لە ساڵی 1989ز.
1999: بەرنامەی دۆزینەوە: لونار بروسبكتر- ناس بە ئەنقەست كەشتی ئاسمانی سەر مانگی لە كار خست، و هەروەها كۆتایی هێنا بە ئەركەكەی بۆ دۆزینەوەی ئاوی بەستوو لەسەر رووی مانگ.
2001: ئیسرائیل دوو سەركردەی بزووتنەوەی حەماسی تیرۆركرد (جەمال سەلیم) و (جەمال مەنسور) لە بۆردومانی نوسینگەیەك لە نابلس لە بەرەی خۆرئاوا.
2002: كەتیبەكانی قەسام هەستان بە تەقاندنەوەی بۆمبێك لە كافتریای زانكۆی عیبری كە بووە هۆی كوژرانی 9 كەس.
2012: مایكل فیلبس ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد لە ساڵی 1964ز و سەركەوت بەسەر (لاریسا لاتینینا) بە شكاندنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین ژمارەی مەدالیا لە خولەكانی یاریە ئۆڵۆمپیەكان.
2014: سەرۆكی پۆلیڤی (ئیفۆ مورالس) رایگەیاند كە ئیسرائیل كیانێكی تیرۆریستیە.

لەدایكبوون:
1912: میلتون فریدمان، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1976ز.
1914: لویس دی فنیس، ئەكتەری فەرەنسی.
1918: بول بویر، زانای كیمیای زیندەیی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1997ز.
1939: سەعید ساڵح، ئەكتەری میسری.
1944: رۆبەرت میرتون، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1997ز.
1956: مایكل بین، ئەكتەری ئەمریكی.
1962: سفیان الشعری، ئەكتەری تونسی.
1962: ویسلی سنایبس، ئەكتەری ئەمریكی.
1965: جوان كاسلین رولینج، ژنە رۆماننوسی بەریتانی.
1969: ئەنتۆنیۆ كونتی، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئیتالی.
1973: مەها سالم، ژنە ئەكتەری سعودی.
1976: پاولۆ وانشوب، یاریزانی تۆپی پێی كۆستاریكی.
1979: بیر كرولدروب، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.
1979: كارلۆس مارچینا، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1983: نجوی الكبیسی، ژنە ئەكتەری بەحرەینی.
1984: ئیبیك یایلاجی ئوغلی، ژنە ئەكتەری توركی.
1984: شەزا، ژنە گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری.
1987: میكائیل برادلی، یاریزانی تۆپی پێی ئەمریكی.

وەفات:
1784: دنیس دیدرو، فەیلەسوفی فەرەنسی.
1875: ئەندرو جۆنسۆن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1914: جان جوریس، سیاسەتمەداری فەرەنسی.
1944: ئەنتوان دو سانت- ئیكسوبیری، نوسەری فەرەنسی.
1993: مەلیك بودونی یەكەم، مەلیكی بەلجیكا.
2001: (جەمال مەنسور) و (جەمال سەلیم) دوو سیاسەتمەداری فەلەستینی، و دوو لە سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی.
2009: بوبی روبسون، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی ئاڵا لە هاوای.
جەژنی دەریایی روسی.
 
PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket