riklam

یارییه‌كانی وڵاتانی کۆمۆنوێڵس ده‌ستیپێکرد

جیهان 05:57 PM - 2022-07-29

 له‌ شاری بیرمنگهام له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، یارییه‌كانی وڵاتانی  کۆمۆنوێڵس ده‌ستتپێکردو و چه‌ندین ركابه‌ری به‌هێزیش له‌ نێو وڵاته‌ به‌شداره‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت 

یارییەکانی کۆمۆنوێڵس بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە بە ره‌سمی  بە یارییەکانی بیست و دووەمی کۆمۆنوێڵس ناسراوە ،  بڕیارە لە ٢٨ی تەمموز تا ٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە شاری بیرمینگهام بەڕێوەبچێت

مه‌شخه‌ڵی یارییه‌كانی  کۆمۆنوێڵس  سەردانی هەر ٧٢وڵاته‌ به‌شداره‌كه‌ی  کۆمۆنوێڵسی كردووە، کە ١٤٠ هەزار کیلۆمەتری بڕیوه‌و  لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەستی پێکرد و گەشتەکەی ٢٩٤ ڕۆژ بوو لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکانی بیرمینگهام ٢٠٢٢ی کۆمۆنوێڵس لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٢ کۆتایی هات.

یارییه‌كانی بیرمینگهام ٢٠٢٢ لە ١٥ شوێن بەڕێوەدەچێت کە لە سەرانسەری ناوچەی وێست میدلەندز بڵاوبوونەتەوە، حەوت شوێن لەوانە یاریگای وەرزشی و ڕێڕەوی ماراسۆن، دەکەونە شاری بیرمینگهام، کۆمەڵگەی سەنتەری پێشانگای نیشتمانی کە دەکەوێتە پەراوێزی شارەکە لە شاری سۆلیهۆڵی دراوسێ، میوانداری یارییەکان دەکات چ لە هۆڵەکانی پێشانگاکانی وچ لە گۆڕەپانی NEC. 

شەش میوانداری ناوچەیی دیکە بریتین لە کۆڤێنتری، کانۆک چەیز، ڕۆیاڵ لیمینگتۆن سپا، ساندوێڵ، وارویک و وۆڵڤەرهامپتۆن.، لی ڤالی ڤێلۆپارک لە ستراتفۆرد، ڕۆژهەڵاتی لەندەن، میوانداری پاسکیلسواری ڕێڕەو دەکات.

مەراسیمی کردنەوەی یاریگاکە ئەمشەو لە یاریگای ئەلێکساندەر بەڕێوەچوو، کە هەر ٧٢ وڵاتەکە لەناو کۆمۆنوێڵسدان به‌شدارن  هاتنە نێو یاریگاو باربادۆس یەکەم بەشداریکردنیان بوو لە دوای بوون بە کۆمار لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١.

PUKmedia هه‌رێز جه‌مال- بەریتانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket