riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا‌

جیهان 09:25 AM - 2022-07-29

رووداوەكان:

1868: چواردەهەمین چاكسازی دەستوری ئەمریكی كرا دوای ئەوەی كە لە چوار بەش سێ بەشی ئەمریكیەكان رەزامەندیان لەسەردا، ئەو چاكسازیەش بریتی بوو لە مافەكانی هاوڵاتیی بوون بۆ ئەمریكیە ئەفریقیەكان و هەموو ماف و ئیمتیازێكی هاوڵاتی ئەمریكیان پێبەخشین.
1870: دانانی یاسای خانەی یەكەمی كتێبی میسری و لائیحەی سیستەمەكەی، و بەو پێیە ئەو خانەیە لاپەڕەیەكی نوێی هەڵدایەوە لە لاپەڕەكانی مێژووی فیكری میسری.
1881: گەشتنی یەكەمین كەشتی كە جولەكەی روسی هەڵگرتبوو بۆ بەندەری نیویۆركی ئەمریكی دوای كاری توندوتیژی كە ئامانج لەوان بوو لە روسیا، و ئەوەش سەرەتای كۆچی بەكۆمەڵی جولەكە روسەكان بوو بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1896: قەیسەری روسی بوتروسی گەورە دەستیگرت بەسەر (ئەزۆف) كە لە ژێر ركێفی توركیا بوو.
1899: مۆركردنی (راگەیاندنی لاهای) كە بریتی بوو لە قەدەغەكردنی غازە ژەهراویەكان لە جەنگەكاندا.
1900: تیرۆركردنی مەلیكی ئیتالیا (ئۆمبیرتۆی یەكەم) لەسەر دەستی (جایتانو بریسی) كە تەقەیلێكرد لە (منزا).
1913: شانیشنی یەكگرتوو و دەوڵەتی عوسمانی رێكەوتنێكیان مۆركرد سەبارەت بە دانانی سنووری نێوان دەوڵەتی عوسمانی لە لایەك و كوێت و قەتەر و بەحرەین لە لایەكی تر.
1921: ئەدۆلف هێتلەر بوو بە سەرۆكی پارتی كرێكارانی نیشتمانی سۆشیالیستی ئەڵمانی.
1937: تاج لەسەرنانی مەلیك فاروق لە میسر بە فەڕمی و ئەوەش دوای گەشتنی بە تەمەنی یاسایی بە ساڵنامەی مێژوویی و دوای ئەو فتوای دایكی (شاژنە نازلی) داوایكرد لە شێخی ئەزهەر محەمەد مستەفا مراغی.
1942: كردنەوەی سەنتەرێكی ئاینی بۆ لاوان بە نهێنی لە جیتو (كوفنو) لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی لەگەڵ داگیركردنی نازیەكانیشدا.
1945: كەشتیە جەنگیە یابانیەكان كەشتی ئەمریكی (ئیندیانابولیس)یان نوقمكرد كە بووە هۆی كوژرانی 883 كەس كە دانرا بە خراپترین كارەسات لە مێژووی دەریایی ئەمریكیدا.
1948: یاریەكانی ئۆڵۆمپیات لە لەندەن بەردەوام بوو تا 14/8.
1957: دامەزراندنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، كە 18 وڵات مۆریانكرد.
1958: دامەزراندنی ئاژانسی ئاسمانی ئەمریكی-ناسا.
1965: گەشتنی 4000 سەربازی ئەمریكی لە تیمی سەربازانی پەڕەشوتی ژمارە 101 بۆ ڤیەتنام.
1968: پاپا پۆلسی شەشەم دوپاتی حەرامكردنی بەكارهێنانی هۆكارەكانی مەنعی سكبوونی كردەوە لەسەر كاسۆلیكە رۆمانەكان.
1981: وەلی عەهدی بەریتانی ئەمیر چارلز هاوسەرگیری ئەنجامدا لەگەڵ شاژنە (دیانا سبینسەر) لە ئاهەنگێكی قەشەنگی هاوسەرگیریدا.
1988: حوكمی رەگەزپەرستانە لە باشووری ئەفریقیا كە رێگەی نەدا نمایشی فیلمێك بكرێت كە دژ بە سیستەمی (ئاپارتایدا) (جیاكاری رەگەزی) بوو كە ناوی (ئازادی بگریەنە) بوو.
1992: دەركردنی بڕیاری 3 لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە: ئەوانەی لە لایەن رژێمی عێراقەوە لەسەر كاروباری سەربازی و پۆلیسی دەركراون، دەگەڕێنەوە سەر پیشەی خۆیان.
1993: بەردانی (جون دمجانجوك) كە تۆمەتبار كرابوو بە مەترسیدارترین پاسەوانی سەربازگەی كۆمەڵكوژی نازی و ئەوەش دوای ئەوەی دادگا رەفزیكرد كە ئیدانەی بكات.
1994: رۆژنامەی (النهار)ی مەقدیسی رێگەی دەرچوونی لێگیرا بەهۆی قەدەغەكردنی بڵاوكردنەوەی لە بەرەی خۆرئاوا و غەززە بە بڕیارێك لە دەسەڵاتی فەلەستینەیەوە كە تازە دروست بووبوو.
1996: ئۆپۆزسیۆنی عێراقی رایگەیاند كە شكستی هێناوە لە كردەی تیرۆركردنی سەدام حسێن و لە سێدارەدانی سێ كەسایەتی سەربازی كە هەستابوون بەو هەوڵە.
1996: ژنە وەرزشەوانی سوری (غادە شعاع) مەدالیای ئاڵتونی بردەوە لە یاسی حەوتەی یاریەكانی هێز لە ئۆڵۆمپیاتی (ئەتلەنتا) لە ویلایتە یەكگرتووەكان.
1997: توركیا بە فڕۆكە ناوچەكانی (لۆلان)ی سەر بە هەرێمی كوردستان بۆردومانكرد، كە زیانی گیانی و ماڵی لێكەوتەوە.
2002: حكومەتی هەرێم بە فەڕمی دەستپێكردنی هەڵمەتی نیشتمانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە كوردستان ڕاگەیاند.
2003: ئەنجومەنی دەسەڵات لە عێراق بە رێكەوتن لیژنەی سەركردایەتیان دانا لە 9 ئەندام، كە 5 لە شیعە و 2 نوێنەری عەرەب و مام جەلال و مەسعود بارزانی لە كورد و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی دەسەڵات پەسەندكرا كە ئەمەش تا رادەیەك هەنگاوی باش بوو بۆ ئەنجامدانی كارەكانی دیكە بەرەو حكومەتێكی فیدرالی فرەلایەن.
2007: بۆ یەكەم جار هەڵبژاردەی عێراق جامی وڵاتانی ئاسیای بەدەستهێنا، بە (1-0) لە هەڵبژاردەی سعودیەی بردەوە.
2008: هاوڵاتیانی هەولێر و گەرمیان بە هەموو چین و توێژەكانیەوە بۆ دژایەتی مادەی 24 ی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان خۆپیشاندانیان سازدا.
2008: لە یاری كۆتایی جاكی سۆپەری ئەوروپا، یانەی (سان بترسبورگ) ی روسیا (2-1) لە یانەی (مانشستەر یونایتد)ی ئینگلیزی بردەوە.
2010: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەردی بناغەی دوو خوێندنگەی نموونەیی لە شاری كەركوك دانا.
2010: لە لایەن وەزیرانی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە بودجە بۆ لیژنەی بەدواداچوونی چەكی كیمیایی تەرخانكرا.
2013: كوژرانی 8 سەربازی تونسی لە كەمینێك لە شاخی (الشعبانی) لە تونس كە دوانیان بەهۆی سەربڕینەوە مردن، بەو پێیە سوپای تونسی هەستا بە كردەیەكی سەربازی فراوان بە بۆردومانكردنی شاخەكە بە فرۆكە و تانك كە ناساربوو بە رووداوەكانی شاخی (الشعبانی).

لەدایكبوون:
1883: بینیتۆ مۆسۆلیۆنی، دیكتاتۆری ئیتالی.
1897: نیل ریچی، عەسكەرتاری بەریتانی.
1898: ئەیزیدور ئیسحاق رابی، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1944ز.
1900: ئیفیند یونسون، ئەدیبی سویسری و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1974ز.
1905: كلارا بوو، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1905: داغ همرشولد، ئابوریناسی سویدی و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1961ز.
1925: میكسیس سیودوراكیس، مۆسیقاری یۆنانی.
1937: دانییل مكفادین، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 2000ز.
1945: میرچا لوچیسكۆ، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی رۆمانی.
1963: گراهام بول، دادوەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1966: مارتینا ماكبراید، ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1980: فریناندو ئەلونسو، پاڵەوانی پێشبڕكێی فۆرمۆلا یەك ئیسپانی.

وەفات:
1099: پاپا ئوربانوسی دووەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1833: ویلیام ویلبرفوس، سیاسەتمەداری ئینگلیزی.
1856: رۆبەرت شومان، مۆسیقاری ئەڵمانی.
1887: ئوگوستینو دبریتیس، سەرەك وەزیرانی ئیتالیا.
1890: فینسنت فان كوخ، نیگاركێشی هۆڵەندی، خۆی كوشتەوە.
1900: مەلیك ئومبیرتوی یەكەم، مەلیكی ئیتالیا.
1913: توبیاس میخائیل كایل ئاسر، یاساناسی هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1911ز.
1979: هربرت ماركوزە، فەیلەسوفی ئەڵمانی.
1983: حەسەن جەزراوی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی كورد، لە دهۆك.
1983: لویس بونویل، دەرهێنەری ئیسپانی.
1994: دوروسی هودجكن، ژنە زانای كیمیای بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1964ز.

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی سرودی نیشتمانی لە رۆمانیا.

PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket