riklam

هەوڵەکانی کردنەوەی مەرزی کێلێ بەشێوەیەکی فەرمی چڕدەکرێنەوە

کوردستان 03:00 AM - 2022-07-29

وەفدێکی فڕاکسیۆنی یەکێتی کە پێکهاتبوون لە م. غەریب ئەحمەد نوێنەری دەڤەری ڕاپەرین وقەزای دوکان و ئیمان ئامێدی و رۆنزی زیاد سەردانی دەستەی گشتی  دەروازە سنووریەکانی حکومەتی فیدرال لەشاری بەغدا کرد ولە لایەن سەڕۆکی دەستەکەوە  پێشوازی کران 
 غەریب ئەحمەد ڕایگەیاند  ، ئامانجی سەردانەکە بەدواداچوون کردن و تەواو کردنی ڕێکاکارەکانی کردنەوەی مەرزی کێلێ لە دەڤەری ڕاپەرین  بەشێوەیەکی فەرمی بوو. 
هەر بەپێی وتەکانی غەریب ئەحمەد ، لە ئێستادا زۆربەی رێکارەکان تەواوکراون و پرسی مەرزی کێلێ قۆناغێکی باشی بڕیوە و ئەوانەی ماوەن چاوەرێ دەکەین پێش پێکهێنانی کابینەی نوێ تەواویان بکەین.
 ئەوەشی ڕوونکردەوە  : بریارە لەم نزیکانە شاندێکی دەستەکە سەردانی دەڤەرەکە بکەن بۆ ئەوەی دەروازەکە بەفەرمی بکرێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket