riklam

ڤایرۆسێكی نوێ له‌چین سه‌رهه‌ڵده‌دات

جیهان 12:34 PM - 2022-07-28

له‌دوای ده‌ركه‌وتنی چوار حاڵه‌تی ڤایرۆسێكی نوێ له‌چین به‌ناوی سفر كۆڤید ، بووه‌ ھۆی كه‌ره‌نتینه‌كردنی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س و دووباره‌ هێشتنه‌وه‌یان له‌ماڵه‌كانیاندا.

نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌شاری ووهان - ناوه‌ندی چین به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌ نوێیه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێریدان.

دانیشتوانی ناوچه‌ی چینگیا له‌نزیك ووهان داوایان لێكراوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له‌ناو ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ چوار حاڵه‌تی كۆڤیدی نادیار له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ستنیشانكرا.

له‌ئێستادا چین به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ  ڤایرۆرسی "سفر كۆڤید" ده‌گه‌ڕێت و تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

له‌شاری ووهان، كه‌ 12 ملیۆن كه‌سی تێدایه‌، دوو حاڵه‌تی كۆڤیدێكی نادیار، له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌مه‌وپێش ئاشكرابووه‌.

ووهان له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020دا وه‌ك یه‌كه‌م شوێن كه‌ زاناكان ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ڤایروسیان تێدا دۆزییه‌وه‌و یه‌كه‌م شار بوو كه‌له‌ ژێر ڕێوشوێنی توندو سنورداردا چاودێری ده‌كرا.

دواتر، چین به‌ چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی كۆڤید 19 ناسێنرا، كه‌ به‌هۆی سنورداركردنه‌كانه‌وه‌ زۆر زووتر له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی پێشی له‌و ڤایرۆسه‌ گرت.

به‌ڵام له‌ئێستادا دووباره‌ ڤایرۆسه‌كه‌ خۆی گۆڕیوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چین به‌" سفر كۆڤید" ناوی ده‌بات، چاوه‌ڕوانده‌كرێت دووباره‌ ببێته‌وه‌ هۆی داخستنی شوێنه‌كان و راگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ته‌نانه‌ت راگرتنی جموجوڵه‌كان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌/ BBC

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket