riklam

هه‌ولێر.. 19 به‌نزینخانه‌ سزا ده‌درێن

کوردستان 12:00 PM - 2022-07-28

به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی خراپ و ده‌ستكاریكردنی كوالیتییه‌كه‌ی (19) به‌نزینخانه‌ی تر سزادران.
 
به‌هۆی خراپی ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌یفرۆشن به‌هاووڵاتیان و له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكاریكردنی كوالیتی به‌نزین، (19) به‌نزینخانه‌ی تر له‌هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر سزادراون و ڕێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كانیان گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌سه‌ره‌تای مانگی (6)ی ئه‌مساڵ تاكو ئه‌مڕۆ كۆی گشتیی ئه‌و به‌نزینخانه‌ی سزادراون (170) به‌نزینخانه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌شدا (4) به‌نزینخانه‌ به‌هۆی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و ده‌ستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی به‌نزینی خراپ به‌هاوڵاتییان، ناوه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌.                     
ناوی به‌نزینخانه‌كان:
یه‌كه‌م/ وێستگه‌ی ئارام محه‌مه‌د
دووه‌م/ وێستگه‌ی ژیلوان
سێیه‌م/ وێستگه‌ی جێگر
چواره‌م/ وێستگه‌ی زێڕ

پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندوه‌، دڵنییای هاووڵاتییان و هاوشاریانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌، تیمه‌كانی لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریكردنی به‌نزینخانه‌كان به‌رده‌وامن له‌گرتنه‌ به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و خاوه‌ن به‌نزینخانانه‌یه‌ك كه‌ به‌نزینی خراپ بفرۆشێته‌ هاوڵاتییان و ده‌ستكاری كوالێتی به‌نزین بكات، داواش له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتی تێبینیكردنی هه‌ر جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك، له‌زووترین كات ئاگاداری قائیمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه‌. 

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket