riklam

ئەمریكا.. 75% دیموكراتەكان لە بایدن بێزارن

جیهان 10:10 PM - 2022-07-27

بەپێی نوێترین ڕاپرسی دوو لەسەر سێی دیموكراتەكان لە بایدن بێزارن و داوا دەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی 2024 كەسێكی دیكە لەبری بایدن كاندید بكرێت. 

بەپێی نوێترین ڕاپرسی كە كەناڵی " سی ئێن ئێن" ی ئەمریكی ئەنجامی داوە 75% دیموكراتەكان كەیفیان بە جۆبایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نایەت و داوا دەكەن لەبڕی ئەو كەسێكی دیكە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2024 كاندید بكرێت. 

ڕاپرسییەكە دەریخستووە كە ئاستی جەماوەری بایدن بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و 75% بەشداربووان كەیفیان بە بایدن نایەت و لێی ڕازی نین و تەنها 25% داوا دەكەن كە دووبارە بایدن كاندید بكرێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket