پاپای ڤاتیكان له‌كه‌نه‌دا داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كان ده‌كات
جیهان 04:41 PM - 2022-07-27
له سه‌ردانێكی پاپا فرانسیس سه‌رۆكی كه‌نیسه‌ی كاتولیكی جیهان بۆ كه‌نه‌دا ڕۆژی 24/ ی ته‌مووز2022 گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌دمنتۆن ، له ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردنی پاپا له فڕۆكه‌خانه ماری سایمۆن نوێنه‌ری شاژن و حاكمی گشتی كه‌نه‌دا به‌ڕه‌گه‌ز سه‌ر به‌نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كانی ئینوێتی كه‌نه‌دا.
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا و ژماره‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی ئینویته ڕه‌سه‌نه‌كان (هیندی سووره‌كان ) له ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به‌خێرهاتنی پاپایان كرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌ربڕی ، پاشان پاپا به‌ره‌و شاری ئێدمۆنتۆن -ی پایته‌ختی ئه‌لبێرتا به‌ڕێكه‌وت ، سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ كه‌نه‌دا كه تا 29 ی ته‌مموز به‌رده‌وام ده‌بێت و چه‌ندین بۆنه و چالاكی له خشته‌ی به‌رنامه‌كه‌یدایه .
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئامانجی سه‌ردانی پاپای ته‌مه‌ن 85 ساڵ بۆ كه‌نه‌دا داوای لێبوردنه‌كه‌ی له خه‌ڵكی ڕه‌سه‌ن دووباره بكاته‌وه بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵه‌كانیان له نێوان ساڵانی 1870 بۆ 1997 له قوتابخانه به‌شه ناوخۆییه‌كان كه حكومه‌تی كه‌نه‌دای ئه‌و كات دایمه‌زراندبوو به‌ده‌ستی پیاوانی ئایینی و راهیبه‌كانی كاسۆلیكدا له‌ناوچوون و گیانیان له‌ده‌ستدا .
جێی ئاماژه‌یه، پاپا له 1 ی نیسانی رابردوو له پێشوازی وه‌فدێكی سه‌ركرده‌كانی نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كان له ڤاتیكان داوای لێبوردنی كرد به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كه‌له ساڵانی ڕابردوودا له پرسی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندنگادا تێوه‌گڵاون ، پاپا به‌م سه‌ردانه‌ی ئێستای بۆ كه‌نه‌دا ده‌خوازێت دووباره داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كانی كه‌نه‌دا بكات ، ئه‌مجاره‌یان له خاكه‌كانیان.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2021 له قوتابخانه‌یه‌كی پێشووی به‌شه‌ناوخۆیی شاری كاملۆپس له بریتیش كۆڵومبیا له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا روفاتی 215 منداڵی خوێندكاری نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كان دۆزرایه‌وه ، هه‌روه‌ها له شاری ماریڤاڵ – ی هه‌رێمی ساسكه‌چوان دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی 751 گۆڕی دیكه ڕاگه‌یه‌نرا.
دۆزینه‌وه ترسناكه‌كانی پاشماوه‌ی ئه‌م منداڵانه دڵته‌نگی و نیگه‌رانیه‌كی زۆری له ناو ڕای گشتی كه‌نه‌دا و خه‌ڵكی نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی درووستكرد
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 25 ی ته‌ممووز پاپا فرانسیس سه‌ردانی شوێنی قوتابخانه‌ی پێشووی ئێرمینسكینی كرد له‌گوندی ماسكواسیسی ڕه‌سه‌ن كه 70 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری ئێدمۆنتۆن - ی ڕۆژئاوای كه‌نه‌دا دووره.
ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین قوتابخانه به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی ڕه‌سه‌ن له مێژووی كه‌نه‌دا. پاپا بۆ ئاماده‌بووانی خه‌ڵكی هیندی ڕه‌سه‌نه‌كان وتی من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رم و به‌ڕوونی دووپاتی بكه‌مه‌وه من داوای لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خراپه‌كارییه‌ی كه زۆرێك له ئه‌ندامانی كه‌نیسه و گروپه ئاینیه‌كانی مه‌سیحی له دژی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌ن ئه‌نجامیان داوه .
پاپا فره‌نسیس له ڕۆژانی داهاتووی گه‌شته‌كه‌ی بۆ كه‌نه‌دا له به‌رنامه‌یدایه چه‌ندین كار و چالاكی جێبه‌جێ بكات له‌وانه‌ش ڕۆژی سێ شه‌ممه سه‌ردانی ده‌ریاچه‌ی سانتان ده‌كات كه شوێنێكی مێژوویی زیاره‌تی نێوان وڵاتانی جیهان و پیرۆزكراوه‌كانه، پاشان ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌چێته شاری كیوبیك و دوو ڕۆژی تێدا به‌سه‌ر ده‌بات .
رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی پایته‌ختی پارێزگای نوناڤۆت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ڕه‌سه‌نه‌كانی ئینویت پێكده‌هێنن كۆده‌بێته‌وه ، دواتر ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژی هه‌ینی پاپای سه‌رۆكی كاسۆلیكی جیهان به‌ره‌و فاتیكان بگه‌ڕێته‌وه .
PUKmedia عوسمان عه‌لی / كه‌نه‌دا
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنه‌كانی كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19