riklam

ژاپۆن.. یەكەمین بڕیاری لەسێدارەدان لەئەمساڵدا جێبەجێ کرا

جیهان 03:01 PM - 2022-07-26

ژاپۆن لەئەمساڵدا یەكەمین بڕیاری لەسێدارەدانی تاوانبارێكی جێبەجێكرد كە حەوت كەسی كوشتبوو.

تاوانبارەكە ناوی تۆمۆهیرۆ كاتۆ-یە كە ساڵی 2008 لە هێرشێكدا حەوت هاووڵاتی ژاپۆنی كوشتبوو.

تۆمۆهیرۆ بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی پەلاماری ژمارەیەك هاووڵاتی دابوو لە یەكێك لەشەقامەكانی تۆكیۆ و پاشان بە چەقۆ هێرشیكردبووە سەر هاووڵاتیان.

یوشیهیسا فۆرۆكاوا وەزیری دادی ژاپۆن وێڕای پشتڕاستكردنەوەی هەواڵە ڕایگەیاند: تاوانبار ساڵی 2008 لە هێرشێكدا حەوت كەسی كوشت و ئەمەش كۆمەڵگەی ژاپۆنی نیگەران كرد. 

لە ژاپۆن هەر كەسێك بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەربچێت تاوانبار و بنەماڵەی تاوانبار لە كاتی جێبەجێكردنی بڕیاری لەسێدارەدان ئاگادار ناكرێنەوە. 
 PUKmedia  ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket