riklam

ریفراندۆمه‌كه‌ی تونس ئامانجی پێكا

جیهان 12:02 PM - 2022-07-26

به‌پێی ڕاپرسییه‌كان له‌ تونس، له‌ ریفراندۆمێكدا كه‌ بۆ ده‌ستوری نوێی تونس ئه‌نجامدرا، زیاتر له‌سه‌دا 92 ده‌نگیان به‌ "به‌ڵێ" دا به‌ ده‌ستووری نوێی تونس.

‎كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، كه‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ ڕیفراندۆمێكدا له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی نوێی ده‌ستووری تونس داده‌خران و هه‌ژمار كردن ده‌ستیپێكردوه‌.


‎به‌پێی ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی تونس، له‌ ڕاپرسییه‌كه‌ی تونس دا له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێی تونس به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 92" به‌ به‌ڵێ  ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌ستووره‌ نوێكه‌ داوه‌.

‎كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌هه‌ژماركردنی ده‌نگده‌ران له‌ڕیفراندۆمی ده‌ستووری نوێی تونس له‌سه‌دا 27ی تێپه‌ڕاندووه‌.

‎بڕیاریشه‌ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تونس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كانی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستووری نوێی وڵاته‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.

‎به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌تونس كرانه‌وه‌ بۆ پێشوازیكردن له‌ده‌نگده‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ره‌شنووسی ده‌ستووری نوێ.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket