riklam

نوێنەرێك: دەبێت یەكەم كاری حكومەتی نوێ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بێت

عیراق 11:23 AM - 2022-07-26

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەنێت، لەگەڵ دەستبەكاربوونی حكومەتی نوێی عیراق پێویستە یەكەم هەنگاوی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجە بێت دەشڵێت، هیچ كاتێك نەماوە بۆ پەسەندكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ، بەڵكو دەكرێت تامانگی 10پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 لە حكومەتەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی راگەیاند: بەگوێرەی یاسا پێویستە ساڵانە لە مانگی 10 دا پڕۆژەیاسای بودجە لە لایەن حكومەتەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت، بۆیە لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، پێویستە یەكەم كاری ئەو كابینەیە، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بێت بۆ پەرلەمان.

ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەشكرد: نەبوونی یاسای بودجە كاریگەری زۆری لەسەر كارەكانی حكومەت دەبێت،  هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆی پەسەندكردنی یاسای ئاسایشی خۆراك، قەرەبووی نەبوونی یاسای بودجەی كردەوە، بەڵام ناكرێت بۆ ساڵی داهاتوو حكومەتی عیراق بێ ئەو یاسایە بێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket