riklam

وڵاتانی ئه‌وروپا چاویان له‌سه‌ر روسیایه‌

جیهان 10:20 AM - 2022-07-26

ئۆكرانیا مۆسكۆ تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ شه‌ڕ‌ی گاز له‌ دژی ئه‌وروپا ھه‌ڵگیرساندووه‌.

 ‎كۆمپانیای وزه‌ی ڕ‌ووسی گازپرۆم ڕ‌ایده‌گه‌یه‌نێت، جارێكی تر به‌رھه‌م ھێنانی ‎گاز كه‌مده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌سیستمه‌كه‌دا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، روسیا شه‌ڕ‌ی "گاز" له‌ ‎دژی ئه‌وروپا هه‌ڵیگرساندوه‌و هێڵی بۆری نۆرد ستریم ئای، كه‌ گاز له‌ روسیاوه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا ھه‌نارده‌ ده‌كات توانای كاركردنی به‌رده‌وامیی نیه‌و ‎بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌توانایدایه‌ به‌ باشی گاز هه‌نارده‌ بكات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ‎سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ گه‌وره‌ترین بۆری ئه‌وروپا - روسیا بۆ ھه‌نارده‌كردنی گاز به‌ته‌واوی داخرا به‌ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی سیستمه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ترسی زیاتری له‌سه‌ر ئه‌وروپا دروستكردو ئه‌وروپا پێیوابوو، كه‌ روسیا رێژه‌ی هه‌نارده‌ی گاز بۆ ئه‌وروپا كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌دوێنێ دووشه‌ممه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ روسیا هه‌نارده‌ی گازی بۆ ئه‌وروپا ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه‌و تا راده‌یه‌ك ئه‌و خه‌مه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ره‌وانده‌وه‌.

PUKmedia  سه‌رچاوه‌ / BBC

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket