riklam

سامانه‌سروشتییه‌كان له‌دژی هێرشه‌كه‌ی كۆرمۆر هاته‌ده‌نگ

کوردستان 09:52 AM - 2022-07-26

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٢/٧/٢٥ هێرشكرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت هێرشه‌كه‌ هیچ زیانی گیانی نه‌بووه‌و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی نه‌بووه‌. 

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان به‌ توندی ئه‌و هێرشانه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "چه‌ندین جاره‌ ژێرخانی مه‌ده‌نیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ ئامانجی هێرشی مووشه‌كیی گرووپه‌ چه‌كداره‌ له‌ یاسا ده‌رچووه‌كان.

"كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سامانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ر جۆره‌ هێرشێك بۆ سه‌ر دامه‌زراو و ژێرخانه‌ ئابوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئامانجگرتنی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه‌ و به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشانه‌ش له‌ ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌یه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان سامانی گه‌لی كوردستان ده‌كرێته‌ ئامانج.

PUKmedia وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket