riklam

ئـەمڕۆ لـە مـێژوودا

جیهان 09:01 AM - 2022-07-26

26 یۆلیۆ/ تەمووز

رووداوەكان:
401پ.ز: واتە 300 ساڵی كوردی + 400 دەكاتە 700 ساڵ  بەر لە زایین، كە مێژووی كوردیە، مێژوونوس و سەركردەی یۆنانی (زەینەفون) وتوویەتی: كاتێك بە نێو وڵاتی كوردان تێپەڕین رووبەڕوی شەڕێكی دژوار بوون لەو شەڕانە سەختتر بوو كە دوچاری ئۆرارتۆ بوون هەرچەندە بە سەریشیاندا زاڵبوون.
657: شەڕی (سەفین) لە سەر كەناری رووباری فورات لە عێراق، لە نێوان سوپای خەلیفەی موسڵمانان عەلی كوڕی ئەبو تالیب و سوپای والی شام مەعاویەی كوڕی ئەبو سوفیان، و بەردەوام بوو بۆ ماوەی سێ رۆژ و بەبێ یەكلاكردنەوە كۆتایی هات.
1555: پاپای ئیتالی بۆلسی چوارەم فەرمانیدا بە كۆكردنەوەی جولەكەكانی رۆما لە جیتو و رێگەی لێگرتن لە گەڵ كەسانی تردا بژین، بەهۆی تۆمەتباركردنیان بە گەندەڵی.
1670: دواهەمین جولەكە ڤیەننای چۆڵكرد دوای بڕیار بە دەركردنی جولەكە لەوێ.
1788: نیویۆرك بوو بە ویلایەتی یانزەهەمی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
1847: خۆبەدەستەوەدانی میر بەدرخان و سوپاكەی بەرامبەر بە پاراستنی خۆی و سوپاكەی.
1847: سەربەخۆیی لیبیا.
1911: هێزەكانی فەرەنسە چوونە ناو شاری (فاس) بۆ كپكردنەوەی شۆڕش لەوێ و لە زۆربەی شارەكانی تری مەغریب بەهۆی ئەو هەموو زوڵم و زۆرەی فەرەنسەی داگیركەر.
1941: سەرۆكی ئەمریكا (فرانكلین رۆزفلت) بڕیارێكی دەركرد بە بلۆككردنی هەموو پشكەكانی یابان لە بانكەكانی ئەمریكا و ئەوەش وەك رەتدانەوەی هەستانی یابان بە داگیركردنی هیندی چینی فەرەنسی.
1945: هەرەسهێنانی حیزبی پارێزگاران كە (ونستۆن چرچل) سەرۆكایەتی دەكرد لە هەڵبژاردنە گشتیەكاندا كە فرسەتیدا بە حیزبی كرێكاران تا زۆرینە بەدەست بهێنێـت بۆ یەكەمین جار لە مێژووی هەڵبژاردنەكانی بەریتانیا.
1945: كۆتایی كارەكانی كۆنگرەی بوتسدام.
1952: مەلیكی میسر و سودان (فاروقی یەكەم) وازی لە عەرشی دەسەڵات هێنا بۆ كوڕەكەی ئەمیر ئەحمەد فوئاد و دوای ئەوە میسری بەجێهێشت لەگەڵ خێزانی (ناریمان) و هەموو ئەندامانی خێزانەكەی و ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی 23 یۆلیۆ.
1956: سەرۆكی میسری جەمال عەبدولناسر دوای وەرگرتنی پۆستی سەركۆمای، یەكەم كاری جۆگەی سویسی خۆماڵیكرد.
1959: كوژرانی سەركردەی سەندیكایی جەزائیری عیسات ئیدیر دوای كاریگەربوونی بە ئەشكەنجەدان لە لایەن فەرەنسیەكانەوە بە درێژایی یەك مانگی تەواو.
1963: زەمینەلرەزەیەكی سەخت لە شاری سكۆبی یوگوسلافیا كە بووە هۆی كوژرانی هەزاران كەس.
1965: سەربەخۆیی ماڵدیڤ لە بەریتانیا.
1970: ئەردەن رەزامەندی خۆی راگەیاند بۆ دەستپێشخەریەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (ویلیام روجرز) بۆ چارەسەری ناكۆكی نێوان عەرەب و دەوڵەتی جولەكە.
1993: راگەیاندنی دامەزراندنی پارتی یەكگرتنی كوردستان كە لەم سێ پارتە پێكهاتبوو (پارتی گەل، پاسۆك، حسك).
1994: بەستنی كۆنگرەی دووەمی پارتی زەحمەتكێشانی كوردستان لە شاری هەولێر.
1994: تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم قونسوڵیەتی ئیسرائیلی لە لەندەن كە بووە هۆی كوژرانی 8 كەس.
1996: ژمارەی مردووەكانی ئەو كەسانەی كە لە زیندانەكانی توركیا مانیان گرتبوو گەشتە 7 كەس.
2005: بەردانی سەركردەی هێزەكانی لوبنانی سەمیر جەعجەع دوای دەرچوونی یاسای لێبووردنی گشتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنانیەوە و ئەوەش دوای بەسەربردنی 11 ساڵ بەندكردن لە ژێرزەمیندا لە بینای وەزارەتی بەرگری.
2007: لە مەراسمێكی فراواندا خاڵی سنوری نێودەوڵەتی (باشماخ) لە نێوان هەرێمی كوردستانی عێراق و ئێراندا كرایەوە.
2007: وەفدی پارتی سەوزی ئەڵمانیا سەردای شاری هەڵەبجەی شەهیدی كرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مەزاری شەهیدانی كیمیاباران دانا.
2010: تەقینەوەیەكی خۆكوژی كەناڵی (العربیە)ی لە بەغداد كردە ئامانج، و 4 كوژراو و 10 برینداری لێكەوتەوە.
2010: هێزە ئەمنیەكانی عێراق، سەلیم خالید زەوبەعی وەزیری بەرگری دەوڵەتی بە ناو عێراقی ئیسلامیان لە بەغداد دەستگیركرد.

لەدایكبوون:
1612: سوڵتان مورادی چوارەم، سوڵتانی عوسمانی.
1799: ئیسحاق بابیت، زانای ئەمریكی و داهێنەری كانزای بابیتی دژ بە بەركەوتن.
1829: ئۆجست ماری رانسوا برناریت، سەرەك وەزیرانی بەلجیكا و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1909ز.
1842: ئەلفرد مارشاڵ، ئابوریناسی بەریتانی.
1856: جۆرج برنارد شۆ، شانۆنوس و رەخنەگری ئیرلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1925ز.
1865: فیلیپ شایدمان، راوێژكاری ئەڵمانی.
1875: كارل یونگ، زانای دەرونزانی سویسری.
1886: جۆرج برنارد شۆ، فەیلەسوفی بەناوبانگی جیهانی.
1922: جیسون روباردس، ئەكتەری ئەمریكی.
1923: محەمەد حەمدی نەشار، وەزیری پێشووی دارایی میسر و چوارەم سەرۆكی زانكۆی ئەسیوت.
1928: ستانلی كوبریك، دەرهێنەر و بەرهەمهێن و نوسەری ئەمریكی.
1928: فرانشیسكۆ كوسیگا، سەرۆكی ئیتالیا.
1936: سید عبدالكریم، ئەكتەری میسری.
1939: جون هوارد، سەرەك وەزیرانی ئوسترالیا.
1942: فلادیمیر میچیار،  سەرەك وەزیرانی سلۆفاكیا.
1945: هیلین میرین، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1949: تاكسین شیناواترا، سەرەك وەزیرانی تایلەند.
1955: ئاسف عەلی زرداری، سەرۆكی پاكستان.
1952: محەمد إسماعیل المقدم، بانگخوازی ئیسلامی میسری.
1957: نانا فیسیتور، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1959: كیفین سبیسی، ئەكتەری ئەمریكی.
1964: ساندرا بولوك، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1968: ئولیفیا ویلیامز، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1973: كیت بیكینسیل، ژنە ئەكتەری ئینگلیزی.
1977: مارتن لاورسن، یاریزانی تۆپی پێی دانیماركی.
1984: سەبری ساریوگلو، یاریزانی تۆپی پێی توركی.
1985: گایل كلیشی، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1986: ماجد خزیم، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1989: عەلی تالب، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

وەفات:
796: مەلیك ئوفا، مەلیكی مرسیا.
1830: مەلیك جۆرجی چوارەم، مەلیكی شانشینی یەكگرتوو و هانۆڤەر.
1863: سام هیوستن، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1925: ویلیام جیننگر بریان، سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1934: ونسر ماكای، نیگاركێشی ئەمریكی.
1959: عیسات ئیدیر، ئەمینداری گشتی یەكیەتی گشتی كرێكارانی جەزائیر.
1984: محەمەد عزە دروزە، بیریار و نوسەر و تێكۆشەری عەرەبی.
1986: ئەفیریل هاریمان، دیبلۆمات و سەرمایەدار و سیاسەتمەداری ئەمریكی.
1987: توفیق الحكیم، نوسەر و ئەدیبی میسری.
1996: عەبدولرەحمان زویحی، شاعیر و ئەكتەری كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە لیبیریا.
جەژنی سەربەخۆیی لە دوورگەكانی ماڵدیف.

PUKmedia ئا.. حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket