پیشه ده‌ستییه كۆنه‌كانی هه‌ولێر به‌ره‌وه نه‌مان ده‌چن
کوردستان 08:57 AM - 2022-07-26
له‌سه‌رده‌می زوودا به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری پێشكه‌وتوو چه‌ندین پیشه‌ی ده‌ستی بۆ دروستكردنی چه‌ندین كاڵای جۆراوجۆر له‌شاری هه‌ولێر بوونیان هه‌بوو كه زۆربه‌ی ئه‌و كاره پیشه‌ییه ده‌ستیانه كه‌وتبوونه ناو بازاری قه‌یسه‌ری وه‌كو پیشه‌كانی (چه‌خماخچی ، ته‌نه‌كه‌چی ، خمچی ، دارتاشی ، ناڵبه‌ند ، كوره‌چی) و چه‌ندین پیشه‌ی تر ، به‌ڵام ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه به‌هۆی هاتنی كاڵای جۆراور له‌وڵاتانی وه‌ك چین و توركیا‌و ئێران و وڵاتی تر ئێستا ئه‌و پیشانه به‌ره‌و له‌ناوچوون چوون ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكی زۆر كه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پیشه ده‌ستیانه له‌شاری هه‌ولێر به‌رده‌وامن.
موكه‌ڕ‌ه‌م نه‌جار یه‌كێكه له‌دارتاشه‌كانی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێرو وتی : ئه‌و پیشه‌یه‌م له‌باپیره‌مه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه ماوه‌ی چل ساڵه له‌سه‌ری به‌رده‌وامم ، ده‌وترێت حاجی نوره‌دین سندوقچی باپیره‌م له‌ده‌وربه‌ری ساڵی 1880 له‌ناو بازاری قه‌یسه‌ری سندوقی داری بۆ بووك و هێله‌ك و كاڵای تری له‌دار دروستكراوی دروست ده‌كرد دوای ئه‌و كوڕ‌ه‌كانی كه ده‌كاته خاڵه‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و پیشه‌یه به‌رده‌وام بوون یه‌كێك له‌وان حاجی عیرفان بوو تا پیشه‌كه بۆ من مایه‌وه.
ده‌وترێت هۆكاره‌كانی نه‌مانی ئه‌و پیشه ده‌ستیانه بۆ كارنه‌كردنی كوڕ‌و نه‌وه‌كانی ئه‌و پیشه‌گه‌رانه‌و هاتنی كاڵای هاوشێوه له‌چین و له‌وڵاتانی ده‌وروبه‌ره له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و دارتاشه ده‌یوت : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیازنیم واز له‌و كاره بێنم ئێستا كوڕ‌ه‌كه‌شم له‌گه‌ڵم ئه‌و كاره ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێستا ئه‌و شتانه‌ی ئێمه له‌دار دروستی ده‌كه‌ین زۆربه‌یان هاوشێوه‌كه‌ی له‌وڵاتی چین ده‌هێنرێنه هه‌رێم ، به‌ڵام نرخی ئه‌وانه‌ی ئێمه هه‌رزانتره ، بۆیه هۆكاره‌كه بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕ‌ێته‌وه ئه‌و كاڵایانه‌شی كه من دروستیان ده‌كه‌م له‌دار بریتین له (هێله‌ك ، فه‌رشه ، بێژنگ ، تیرۆك ، خوانه ، سه‌به‌ته) و شتی تر زۆربه‌ی داره‌كانی له‌وڵاتی توركیا بۆمان دێن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه زۆربه‌ی كاره‌كانی به‌ده‌ست ئه‌نجام ده‌دات وتی : به‌ڵێ هه‌ندێك پیشه هه‌یه له‌ئێستادا به‌ئامێر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و به‌ده‌ست نایكه‌ن و هۆكاری كه‌مبوون یا نه‌مانی ئه‌و پیشه‌یه بۆ چوونه ته‌مه‌ن یا كۆچی دواییكردنی وه‌ستا پیشه‌وه‌ره كۆنه‌كان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه یا هه‌ندێكیان دوای كۆچی دوایی باوكیان حه‌زیان له‌كاره‌كه نیه بۆیه ئه‌نجامی ناده‌ن بۆ نمونه ئه‌و پیشه دارتاشیه‌ی له‌جۆری كاره‌كه‌ی من له‌كۆندا 7 – 8 دوكان ده‌بوون له‌ناو قه‌یسه‌ریه‌كه ، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نیا دوو دوكان ماون.
وه‌ستا نه‌بیل چه‌خماخچی یه‌كێكی تر بوو له‌وه‌ستاكانی پیشه‌ی ده‌ستی له‌هه‌ولێر كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌و كاره دێرینه ئه‌نجامده‌دات ده‌یوت : من له‌سه‌ره‌تادا له‌ساڵی 1995 له‌لای حاجی حه‌مید چه‌خماخچی ئه‌و كاره‌م كردووه كه خزمێكی خۆم بوو كه ئه‌ویش له‌ساڵانی چله‌كاندا ئه‌و پیشه‌یه‌ی له‌باوكی خۆی فێر بوو.
وتیشی: له‌كۆندا له‌شاری هه‌ولێر چه‌خماخچیه كۆنه‌كان بریتیبوون له‌مام زه‌ینه‌ل و حاجی ئه‌حمه‌د چه‌خماخچی و وه‌ستا عه‌لی چه‌خماخچی كه چه‌كیشی چاكده‌كرده‌وه كه هه‌موویان دوكانه‌كانیان له‌ناو بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر بوو له‌بازاری ته‌یراوه‌ش وه‌ستا جه‌لال چه‌خماخچیش هه‌بوو كه ئه‌و كه‌سانه زۆربه‌یان كۆچی دواییان كردووه.
ئه‌و وه‌ستا چه‌خماخچیه باسی له‌پیشه‌كه‌ی كرد‌و وتی : حاجی حه‌مید چه‌خماچی بۆمی باس ده‌كرد كه له‌ساڵانی چل و په‌نجاكاندا خه‌ڵكی ئێمه وه‌كو بازرگان به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌چوونه وڵاتانی چین و ئیمارات و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ش به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا پێشكه‌وتوو نه‌بوو ، بۆیه خۆیان ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌یان دروست ده‌كرد كه بریتیبوون له‌مه‌قه‌ستی به‌رگدروویی و گوێزانی سه‌رتاشین و ئامێری جه‌و بۆ بڕ‌ینی خوڕ‌ی ئاژه‌ڵ و چه‌قۆی دوكانی گۆشتفرۆشی و چه‌قۆی ماڵان و خه‌نجه‌رو شمشێرو داس و ته‌ورو خاكه‌نازو پێمه‌ڕ‌ه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد دروستكردنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی شت بڕ‌ین له‌لایه‌ن چه‌خماخچیه‌كان به‌ده‌ست بوو كه به‌چه‌كوش و كۆسه‌ره‌ی ده‌ستی و به‌هۆی كوره‌ی گه‌ره‌مكه‌ره‌وه دروستیان ده‌كرد كه به‌ڕ‌ه‌ژوو كاری ده‌كرد ماده‌ی سه‌ره‌تاییشیان له‌ئاسنی كۆنی وه‌كو وه‌ره‌قه‌ی ئۆتۆمبێل و مه‌وره‌د ده‌رده‌هێنا كه ئه‌و دوو شته ماده‌ی پۆڵای باش بوون جگه له‌وه‌ش ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شیان دوای كوڵ بوون بۆ خه‌ڵكی تیژ ده‌كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌نه‌مانی ئه‌و پیشه‌یه له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ، وه‌ستا نه‌بیل وتی : له‌سه‌ره‌تای ساڵانی دوو هه‌زاره‌كانه‌وه به‌ره‌و نه‌مان چوو هه‌رچه‌نده ئێستا خه‌ڵكی دێن مه‌قه‌ست و چه‌قۆی باب و باپیرانیان چاكده‌كه‌ن یا تیژده‌كه‌ن ، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه فراوانه نه‌ماوه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه وه‌ستا به‌ته‌مه‌نه‌كان قه‌باره‌ی كاره‌كانی خۆیان كه‌مكرده‌وه بۆ نمونه ئێستا كه مه‌قه‌ستێكی سه‌رتاشین تیژده‌كه‌ن تا شه‌ش حه‌وت مانگ تیژكردنه‌وه‌ی ناوێت ، بۆیه كاره‌كه بچووك بۆته‌وه جگه له‌وه‌ش ئه‌و كاڵایانه‌ی شت بڕ‌ین له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌وڵاتانی چین و ئیمارات و ژاپۆن ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی تری نه‌مانی پیشه‌كه بۆ چوونه به‌ر خوێندن و ته‌واو كردنی خوێندنی باڵا له‌لایه‌ن منداڵه‌كانی وه‌ستا چه‌خماخچیه‌كان ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ نمونه كوڕ‌ی وه‌ستاكه‌ی من چوو كۆڵێژی سه‌ربازی ته‌واو كرد‌و بووه ئه‌فسه‌ر بۆیه نه‌هات ئه‌و كاره بكات و نه‌وه‌كانیشی گه‌وره بوون ، به‌ڵام ئه‌وانیش له‌ده‌زگاكانی حكومه‌ت دامه‌زران.
یه‌كێكی تر له‌و پیشه ده‌ستیانه‌ی كه تائێستا له‌شاره‌كه بوونی ماوه ، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مبۆته‌وه (ته‌نه‌كه‌چی) یه ، سه‌ید ئیبراهیم ته‌ها یه‌كێكه له‌وه‌ستا ته‌نه‌كه‌چیه دێرینه‌كانی هه‌ولێر خۆی و براو كوڕ‌ه‌كانی له‌نزیك قه‌ڵای هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی بچووكی دروستكردنی كاڵاكانی له‌ته‌نه‌كه دروستكراویان هه‌یه ده‌یوت : له‌ساڵی 1967 ئه‌و كاره له‌گه‌ڵ براكانم ئه‌نجام ده‌ده‌م به‌ر له‌خۆشم باوكم كاری چاكردنه‌وه‌ی په‌ره‌مێزی ده‌كرد ، به‌ڵام ئێمه بۆیه‌كه‌مجار خۆمان ده‌ستمان به‌دروستكردنی ئه‌و جۆره ئامێرانه له‌ته‌نه‌كه‌و پلێت دروست ده‌كرێن ئه‌نجامدا له‌ساڵانی شه‌سته‌كان و حه‌فتاكانی رابردوو ئامێری سێلی غاز‌و په‌ره‌مێزمان دروست ده‌كرد ، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نیا سێلی غاز‌و په‌مپی ئاو دروست ده‌كه‌ین .
به وته‌ی ئه‌و وه‌ستا دێرینه‌ی هه‌ولێر له‌كۆندا ژماره‌یه‌ك وه‌ستای زۆر كاری ته‌نه‌كه‌چێتیان ده‌كرد كه بریتبوون له‌وه‌ستا ( عه‌بدولره‌حمان و ره‌شیدو سه‌عیدو ێاڵح و مه‌لا تاهیرو وه‌ستا مه‌عروف و سه‌ید خدر‌و حاجی ئه‌حمه‌د ته‌نه‌كه‌چی ) كه زۆربه‌یان له‌ژیاندا نه‌ماون .
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا زۆربه‌ی كاره پیشه‌سازییه‌كان گۆڕ‌انكاریان له‌كاركردنیان به‌سه‌ردا هاتووه كاری ته‌نه‌كه‌چیش یه‌كێكه له‌و پیشه‌سازیانه ، سه‌ید ئیبراهیم له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت : له‌ساڵانی شه‌ست و حه‌فتاكان ئامێر نه‌بوو ، بۆیه به‌ده‌ست و مه‌قه‌ستی گه‌وره‌و بچووك زۆربه‌ی كاری بڕ‌ینی ته‌نه‌كه‌مان بۆ دروستكردنی سێل و په‌ره‌مێز ئه‌نجامده‌دا ، به‌ڵام له‌ساڵی 1984 بۆ یه‌كه‌مجار ئامێری بڕ‌ین و پرێس بۆ ته‌نه‌كه بڕ‌ینم هێنا هه‌ولێر له‌وكاته‌وه به‌ئامێر كارده‌كه‌ین سه‌ڕ‌ه‌رای ئه‌وه‌ی كاری ده‌ستی قورس بوو ، به‌ڵام كاركردن به‌ده‌ستیم به‌لاوه خۆشتره ، چونكه داهات و قازانجیان له‌ئێستا زیاتر بوو.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و كاڵایانه‌ی ته‌نه‌كه‌چیه‌كانی هه‌ولێر دروستی ده‌كه‌ن له‌ساڵانی رابردوو جگه له‌ساغكردنه‌وه‌ی له‌شاره‌كه ، هه‌نارده‌ی شاره‌كانی دهۆك و موسڵ و كه‌ركوكیش ده‌كران ، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نیا له‌هه‌ولێر ده‌فرۆشرێن و هه‌نارده‌ی شاره‌كانی كۆیه‌و رواندوزو قه‌ڵادزێ ده‌كرێن .
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاری كاڵای ته‌نه‌كه‌چیه‌كانی هه‌ولێر هه‌بووه ، كاڵای وڵاتی چین بووه ، وه‌ستا ئیبراهیم ده‌ڵێت : ئێستا به‌هۆی هاورده‌كردنی په‌مپی ئاوی وڵاتی چین ، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاری په‌مپی ئاوی ئێمه كردووه كه خۆمان دروستی ده‌كه‌ین نرخی په‌مپی ئاو 1500 دیناره‌و نرخی سێلی غازی بچووك 13 هه‌زار دیناره‌و سێلی قه‌باره ناوه‌ند 20 هه‌زار دیناره ، سێلی قه‌باره گه‌وره 27 هه‌زار دیناره ، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌ساڵی شه‌سته‌كان نرخی په‌ره‌مێزێك ته‌نیا 2 دینار‌و 500 فلس بووه .
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24